گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە بۆنەی ٨١ ساڵەی کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە
کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە کە ٨١ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدرا، بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی و مانگرتنی بەرفراوان لە ناوچەی سەراو (سارای) وان بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.
کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە کە ٨١ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدرا، بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی و مانگرتنی بەرفراوان لە ناوچەی سەراو (سارای) وان بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.
کوژرانی ٣٣ هاووڵاتیی کورد لە وان/ساراو/دۆڵی سەفوو لە ٢٨ی تەمموزی ١٩٤٣ بە فەرمانی ژەنەڕاڵ مستەفا موغلالی، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک لە ٨١ ـەمین ساڵوەگەڕیدا، بە ناڕەزایەتیەک شەرمەزار کرا.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی شارۆچکەکانی قەلقەلی و سەراو، لە گەڵ کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە، بەڕێوەبەران و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و گەل بەشدارییان لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکەدا کرد.
جۆزیری ئۆزکاپلان، یەکێک لە قوربانیانی کۆمەڵکوژی ٣٣ گولـلە، بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، پێویستە شوێنی ئەو ٣٣ گولـلە لە دۆڵی سەفو کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا دروست بکرێتەوە.
ئۆزکاپلان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەر بە هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان دژ بە ساما و هەڵپەڕینی کوردی کاردانەوەی نیشاندا و وتی: ئێمەی کورد بە سەما و هەڵپەڕکی بەرەو پیری مردن ئەچین. پێویستە دەسەڵاتی دادوەری و حکومەت بە زووترین کات دەستبەرداری ئەم جۆرە کردەوانەیان بن، "ئەگەرنا بەپێچەوانەوە هەموو ناوچەکە دەکەینە ڕاپەڕینی سەما و هەڵپەڕکێ."
دوای بەیاننامەکە، بۆ ماوەیەک بەمەبەستی ناڕەزایەتی دانیشتن ئەنجامدرا.