گروپی هانوڤه‌ر نۆره‌ی ئێشكگری ئازادی وه‌رگرت

چالاكی ئێشكگریی كه‌ گه‌لی كورد و دۆستانی بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان پێكردبوو له‌ هه‌فته‌ی ٥٣٤هه‌میندا به‌رده‌وامه‌. له‌م هه‌فته‌یه‌دا گروپێكێك له‌ هانوڤه‌ر نۆره‌ی ئێشكگریی وه‌رگرت.

ئێشكگریی ئازادی كه‌ له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بۆ راگرتنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئه‌و ده‌ستیپێكرابوو، له‌ ١١ هه‌مین ساڵدا به‌رده‌وامه‌. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك گروپێك له‌ كوردانی ئه‌وروپا ئێشكگرییه‌كه‌ به‌ نۆره‌ وه‌رده‌گرن.

له‌ هه‌فته‌ی ٥٣٤هه‌میندا ئه‌ندامانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كوردستان (ده‌كه‌ته‌مه‌) له‌ شاری هانوڤه‌ری ئه‌ڵمانیا ئێشكگریی ئازادیان وه‌رگرت.

له‌ گروپه‌كه‌دا جومعه‌ ئۆزدۆغان، رۆناهی ئۆزدۆغان، ده‌نیز باگۆك و مه‌حمود زنار به‌شدارن.

جومعه‌ ئۆزدۆغان له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه‌ قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه‌ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌ركی گه‌لی كورده‌.

هـ . ب