گۆشەگیری لە رۆما شەرمەزارکرا

لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا ئەندامانی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ئیتالیا و فرێنتا مورگیرا، لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد خۆپیشاندانێکیان سازکرد.

لە کاتی خۆپیشاندانەکەی ٥ی تشرینی یەکەمدا فرێنتا مورگیرا لەبەر دەم دەهۆڵ و هەڵپەڕکێ و دانسەوە هەندێک گۆرانی گۆری و پەیامی سیاسی راگەیاند.

لە چالاکییەکەدا هەروەها بروشەر بە ناونیشانی ' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دابەشکران.

لە بروشەرەکاندا داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا کرا کە مافەکانی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر و دەستەبەر بکەن.

ئەوەش خرایەڕوو کە هێشتنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ناو گۆشەگیریدا لە ئیمراڵی لە دژی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکانە.

هەروەها ئاماژە بە رۆڵی یەکلاکەرەوەی ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورددرا و ئەوە خرایەڕوو کە ئازادکردنی ئۆجالان کۆتایی بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.

چالاکیەکە بە خوێندنەوەی چەند بەشێکی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کۆتاییهات.