گەشتی ئازادی لە چوارەمین ڕۆژدا بەردەوامە
گەشتی ئازادی گەنجانی کوردستان لە شاری فریدریشتاڵی ئەڵمانیا بەردەوامە.
گەشتی ئازادی گەنجانی کوردستان لە شاری فریدریشتاڵی ئەڵمانیا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی گەشتی ئازادی کە ١٠ ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد، لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی گەیشتە فریدریشتاڵ.
گەنجان سڵاویان لە ڕێپێوانەکانی چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا کرد و پەیامیان دا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
سەرەڕای هەلومەرجی کەشوهەوا، گەنجان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد.
گەنجان چەندین جار درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
دوایین وێستگەی ئەم ڕێپێوانەی کە ١٧ کیلۆمەتر دەخایەنێت، شاری ساربروکن دەبێت.
سەرەڕای کەشوهەوا چالاکییەکە بە جۆشوخرۆشەوە بەردەوامە و رۆژەکە بە شەوێکی مۆراڵی کۆتایی دێت.
گەنجان دەستنیشانیان کرد کە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بۆ گەلی کورد قۆناغێکی گرنگە و بانگەوازیان لە گەل و دۆستانی کوردستان کرد بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.