هاوکارییەکان بۆ بومەلەرزە لێدراوەکان لە کۆگای مزگەوتێک دا دۆزرانەوە
هاوکارییەکانی بواری پەروەردە و خۆراک، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی قوربانیی بومەلەرزەکان کۆکرابوویەوە، لە کۆگای مزگەوتێک دا لە ئەدرەمیت دا دۆزرانەوە.
هاوکارییەکانی بواری پەروەردە و خۆراک، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی قوربانیی بومەلەرزەکان کۆکرابوویەوە، لە کۆگای مزگەوتێک دا لە ئەدرەمیت دا دۆزرانەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی پەروەردەیی و خۆراک، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە کۆکرابوونەوە تاوەکو بە خوێندکارانی قوربانی و زیان بەرکەوتوی بومەلەرزەکان بگات، لە لە کۆگای مزگەوتێک لە ناوچەی ئەدرەمیت لە وان دۆزرانەوە.
سەرباری ئەوەی سێ مانگ بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام ئەو هاوکارییانە ڕادەستی خوێندکارانی زیان بەرکەوتو نەکراوە و لە کۆگای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەمی سەر بە فەرمانگەى گەشەپێدانى خانوو و بەرە (تۆکی – TOKÎ) لە ناوچەی ئەدرەمیتی وان دا دۆزرانەوە.
دەبوایە ئەو هاوکاریانە بە دەستی خوێندکارانی قوربانی و زیانبەرکەوتوی بومەلەرزەکان بگەیشتەیایە، بەڵام لە کۆگای ئەو مزگەوتەکەدا ڕاگیراوە و بە قوربانیان نەگەیەندراوە.
ژ.ت