مانگی سووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە بڕی ٣٠٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری گەیشتووەتە کۆچبەرانی عەفرین و وتی: "لە گەلێک لە ناوەندی جیهان، بە پێشەنگایەتی مانگی سووری کوردستان خەباتی کەمپینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەبرێت. دوای ئەو ئاڵۆزییەی کە لە ٢٧ ی تشرینی دووەمەوە لە سووریا دەستیپێکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، دەیان هەزار کوردی عەفرینی ناچاری کۆچبەرکردن کرد بەرەو شەهبا. لە بەرانبەر ئەمەدا مانگی سووری کوردستان بە شێوەیەکی بەپەلە کەمپینی هاوکاریی دەست پێکرد".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی کێشەی ئێستای ڕێگاکان مانگی سوور تەنها هاوکاری ماددی بۆ پێداویستی ژیانی کۆچبەران کۆدەکاتەوە و گوترا:
گەمارۆدانی ڕۆژئاوا و هەم بارودۆخی ئاڵۆزی هەرێمەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوکاری ماددی کەمێک درەنگ بگاتە دەستی مرۆڤە لێقەوماوەکان، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە مانگی سووری کوردستان بۆ خاوەندارێتی کردن لە کۆچبەرانی عەفرین، بە هەموو توانای خۆیانەوە سەرفەرییان کردوە. لەو کەمپانەی کە کۆچبەران تێیدا دانراون، هاوکارییەکانی مانگی سووری کوردستان لە ڕێگەی دامەزراوەی هاوبەشی لە ڕۆژئاوا، مانگی سووری کورد بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێن.
لە ئەنجامی خەباتەکان کە بەڕێوەدەبرێن، وەک هەنگاوی پێشوو ٢٥٠ هەزار یۆرۆ نێردراوە. لەم پڕۆسەیەدا مانگی سووری کوردستان خەباتەکانیان بە گورتر کردوە. و لە ئەنجامدا وەک بەشی دووەمی کەمپینەکە ٣٠٠ هەزار یۆرۆی دیکە گەیشتە کۆچبەرانی عەفرین و بەپێی پێویستیەکانیان بەسەر خێزانە کۆچبەرەکاندا دابەش دەکرێن. بەم شێوەیە تا ئێستا بە گشتی ٥٥٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری دارایی نێردراوە.
بەتایبەت کوردانی تاراوگە، پێویستە هەموو کەسێکی ویژدان لەم پڕۆسە گرنگەدا کە دەیان هەزار کۆچبەر عەفرین لەبیر نەکات و بەپێی توانای خۆی بەشداری کەمپینی هاوکاری بکات.
بۆ بەخشین:
Heyva Sor a Kurdistanê e.V.
BANK: Kreissparkasse Köln
IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81
BIC/SWIFT: COKSDE33XXX
ئامانجی هاوکاری: ڕۆژئاوا
PayPal: mailto:[email protected]
https://www.paypal.com/donate/?hosted_button_id=ST5BWWFB7FPGS