هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە سەڤەر: دەبێت هەموو مەجلیس و فیدراسیۆنەکانمان دەستبەجێ بڕژێنە شەقامەکان

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر سەبارەت بە هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی لە مەجلیس و فیدراسیۆنەکان کرد و گوتی: "دەبێت گەلی ئێمە لە هەرکوێیەک بێت بە دەستپێشەخەری خۆی، دەستبەجێ بڕژێتە شەقامەکان".

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە

لە سووریا لە دژی چەتەکانی هەئیەی تەحریر ئەل شام، گەلی کورد لە هەموو جێیەک کەوتە ئامادەباشی خۆپاراستنەوە. هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئەنگین سەڤەر سەبارەت بەو پرسە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. سەڤەر ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێکەوە ژیانی گەلان بە ئامانج دەگرێت و ئەو هێرشانە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ دادەڕێژرێت.

سەڤەر ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە پێشتر داگیرکەرانی چەتەکانی داعشیان بۆ هێرشی سەر کوردان ڕەوانە  کردبوو، ئاماژەی بەوەش کرد گەلی کورد لەگەڵ دۆستانی بەرخۆدانی کرد و شۆڕشی پاراست. تیشکی خستەر ئەوەش گەلی کورد وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و گوتی: "لە ئەورپاوە هەمووکات لە شەقامەکان دەبین. لەسەر ئەو بنەمایە خاوەندارێتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین. هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین".

"دەبيت هەموو کەسێک لە هەر کوێیەک بێت دەستبەجێ بڕژێتە شەقامەکان"

ئەنگین سەڤەر ڕایگەیاند هێرشەکان بە حەلەب سنوودار نابن، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ئەوروپا لە سایەیی بەرخۆدانی کوردانەوە لە چەتەکانی داعش ڕزگاریان بوو، گوتی: "پێویستە ئەم دەوڵەتانە ئەمە ببینن، دەبێت مەجلیسانی ئێمە و گەلەکەمان لە هەر کوێیەک بن دەبێت بڕژێنە شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان پیشانبدەن. تاوەکو هێرشەکان بەردەوامبن، مەجلیس و فیدراسیۆنەکانی ئێمە دەبێت لە گۆڕەپانەکان بن. دەبێت لە هەر کوێیەک بین بڕژێینە شەقامەکان".