ڕێپێوان بۆ پشتگیری لە قەسەدە

خەڵکی شەدادی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی پشتگیری لە قەسەدە ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانی خاوەندارێتیکردن

مەجلیسی شاری شەدادی کانتۆنی جەزیرە بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا جەخت لە یەکێتی خاکی سوریا کرایەوە.

بێجگە لە دانیشتووانی شەدادی، دانیشتووان لە عەریشە و دەشیشە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و مەجلیس و کۆمیتە پەروەردەییەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

دانیشتووان لەبەردەم ناوەندی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ڕێپێوانەکە لەبەردەم پارکی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕا بۆ گردبوونەوە. بەڕێوەبەری مەجلیسی پەیەدەی شاری شەدادی عەندو ئەل حلو گوتی: "هەرێمەکەمان بە بارێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت. ئێمەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی، شەڕی هەبوون و پاراستن دەکەین. پێداگرین لەسەر پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکەمان".

لە بەڕێوەبەرانی پەیەدە مەهدی ئەل دەغیم پشتگیری گەلی هەرێمەکەی بۆ قەسەدە دەربڕی، ڕایگەیاند قۆناغی دوای کەوتنی ڕژێمی بەعس بۆ گەلانی هەرێمەکە دەرفەتێکە، گوتی: "جەخت دەکەینەوە ئێمە گرێدراوین بە سوریایەکی یەکگرتووەوە. پارچەبوون قبووڵ ناکەین. هەموومان سورین".

چالاکییەکە بە درووشمی "پشتیوانی ئێمە تەنها قەسەدەیە" کۆتایی هات.