هاوسەرۆکی ئیهەدە لەپێناو چارەسەریدا بانگەوازی ئاراستەی حکومەت کرد
حوسێن کوچوکبالابان هاوسەرۆکی ئیهەدە بانگەوازی لە دەوڵەت و حکومەتی تورک کرد کە دەستبەرداری سیاسەتەکانی ئێستایان بن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن.
حوسێن کوچوکبالابان هاوسەرۆکی ئیهەدە بانگەوازی لە دەوڵەت و حکومەتی تورک کرد کە دەستبەرداری سیاسەتەکانی ئێستایان بن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن.
حوسێن کوچوکبالابان هاوسەرۆکی ئیهەدە بە بیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاراکتەرێکی گرنگە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد، بەڵام زیاتر لە چوار ساڵە نەیتوانیوە بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی دیدارەکان دەتوانێ ببێتە سەرەتای گەرانەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان بەبێ مافی ئازادکردنی مەرجدار، بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیوە. سەرەڕای ئەوەی ١٠ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێک لەو بارەوە نەگیراوەتەبەر. کۆمیتەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە دانیشتنەکانی نێوان ١٧-٢٩ی ئەیلولدا پێداچوونەوە بە بڕیاری پێشێلکاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکات. ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی ئیمرالی بەردەست نییە و ڕێگە نادرێت هیچ زانیاریەک بێتە دەرەوەی زیندان. هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسێن کوچوکبالابان سەبارەت بەو پرسە قسەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
حکومەتی تورک هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردەوە
کوچوکبالابان بەبیری هێنایەوە کە ١٠ساڵ پێش 'بڕیاری گوربان'ی دەرکرد و ماوەی ١٠ساڵە لەبەردەم لیژنەی وەزیراندایە، دوایین جار لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا دۆسیەکە پێداچوونەوەی بۆ کراوە و وتی: "لیژنەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە تورکیا مافی ئەوەی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە سەبارەت بە زیندانی هەتاهەتایی و ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بە پاساوی سزادان سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە بەڵام تورکیا هیچ هەنگاوێکی لەو بارەیەوە نەناوە.
حکومەتی تورک لۆبی بەهێزی هەیە
کوچوکبالابان وتی: "لەوانەیە لە دانیشتنی مانگی ئەیلولدا حکومەتی تورک بڕیاری هاوشێوە بدات، چونکە هیچ کام لە بڕیارەکانی پێشووی جێبەجێ نەکردووە. لە چوارچێوەی دۆسیەی کاڤالا و دەمیرتاشدا، لیژنەکە فشار دەخاتە سەر تورکیا بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دۆسیەکە وەک خۆی ماوە. حکومەتی تورک پێشنیارەکانی پێشوو لە فایلە گرنگەکانی وەک (گوربان) دووبارە دەکاتەوە، تورکیا لە دادگاکەدا لۆبیی هەیە بۆ نموونە سی پی تی لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، ئەمساڵ سەردانی زیندانی ئیمرالی نەکردووە.
عەبدوڵا ئۆجالان لە پرسی چارەسەریدا کاراکتەرێکی بەهێزە لە تورکیا
کوچوکبالابان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی کورددا کاراکتەرێکی بەهێزە و وتی: "حکومەت خۆی گرنگی ئەم ڕۆڵە بەهێزە دەزانێت، ئێمە وەک ئیهەدە لە ڕۆژێکەوە دەستمان بەکار کردووە بەرگری لە مافی ئاشتی و ئازادیی دەکەین. بۆیە ئێمە دەڵێین دەبێت پرسی کورد بە رێبازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. عەبدوڵا ئۆجالان کە لە چارەسەری پرسی کورددا ڕەوڵێکی کاریگەر دەگێڕێت، وا ٤ ساڵە ڕێگای پێ نادرێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێ، ئێمە ئەم بابەتە بە پرسێکی مافی مرۆڤ و دوور کەوتنەوە لە سیاسەتی ئاشتی دەزانین، وەکوو دامەزراوەکەمان زۆر جار داوای سەردانی ئیمرالیمان لە وەزارەتی داد کردووە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە. داوا لە دەوڵەت و حکومەت دەکەین دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو سیاسەتانە بن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن، وەکوو هەنگاوی یەکەم داوا لە دەوڵەت و وەزارەتی داد دەکەین ڕێگە بدرێت عەبدوڵا ئۆجالان بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێ."