هەبەدەهە لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە بارەی چالاکیەکەوە ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

"سەرلەبەیانی رۆژی ٤ی ئاب لە ئەمینۆنوی ئیستەنبوڵ بەشی کۆگایەک کە وەک شوشتنگەی هۆتێل شەهید بەکاردەهێنرا کرایە ئامانجی جەنگاوەرانمان. ئاگر لە کۆگاکە کەوتەوە و بە تەواوەتی سوتێندرا.

٢٣ی ئاب لە نیوەشەودا کاتژمێر ٠١:٠٠ لە ئیستەنبوڵ، کۆگای هۆتێل گراند ستار لە سراسەلڤیلەر سوتێندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کۆگاکە بە تەواوەتی سوتا و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

لە ئەنجامی هەردوو چالاکیەکەدا گەشتیاران هۆتێلەکان و دەوروبەری هۆتێلەکانیان جێهێشت".