هەدەپە: دەسەڵات هێرش دەکاتە سەر ئیرادەی گەلی کورد
پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵات بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر گەلی کورد و دووپاتی کردەوە: ناتوانن بە دەستگیرکردن و فشار و ڕاگرتن، ئەم گەلە بترسێنن.
پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵات بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر گەلی کورد و دووپاتی کردەوە: ناتوانن بە دەستگیرکردن و فشار و ڕاگرتن، ئەم گەلە بترسێنن.
لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەی دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمی هەدەپەدا هاتووە: "دەسەڵات لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەڕێگەی سیاسەتی قەیومەکانەوە دەستیگرتووە بەسەر ئیرادەی گەلدا، بە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر شارەوانی پاتنۆس، دووبارە ئیرادەی گەل پشیێل دەکات".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئەمڕۆ، هاوسەرۆکانی شارەوانی پاتنۆس، موشەرەف گەچەر و ئەمراه کلیچ، لەگەڵ کارمەندانی شارەوانییەکە دەستگیرکران. ئەم هەنگاوەش درێژکراوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییە. کەسانێک لە سەروەختی هەڵبژاردن باسیان لەوە کرد چۆن زۆردارانە ئیرادەی گەلیان دەستبەسەر کردووە، ئێستە دەیانەوێت پاش هەڵبژاردن درێژە بەم سیاسەتە بدەن. دەریانخست بەردەوام دەبن لەسەر تاوانی دەستبەسەرکردنی ئیرادەی گەل.
هەردوو هاوسەرۆک و هاوڕێیانی شارەوانیەکەمان دەستگیرکراون بەبێ ئەوەی گوتەیان لێ وەربگیرێت. ئەوانەی هەوڵدەدەن ئیرادەی گەلی کورد دەستبەسەر بکەن، دەبێت بزانن گەل تا کۆتایی خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات.
بە ڕاگرتن و فشار و دەستگیرکردن ناتوانن ئەم گەلە بترسێنن. ڕایدەگەیەنین خاوەندارێتی لە ئیرادەمان دەکەین. دەبێت هاوسەرۆکان و هاوڕێیانمان لە کارمەندانی شارەوانی ئازادبکرێن. تا کۆتایی دژی ئەم سیاسەتەی ئێوە بۆ دەستبەسەرکردنی ئیرادەی گەل تێدەکۆشین".