هەدەپە سەردانی پارتی سەعادەتی کرد

شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتەکە سەردانی تەمەل کارامۆلائۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت کرد.

لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نوێدا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، سەردانی پارتە سیاسیەکان دەکات.

ناوەرۆکی بەرنامەکە ٨ی شوبات ئاشکرا دەکرێت. سەرەتا هەدەپە لەگەڵ مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووە، سەردانی دووەمیش بۆ لای سەرۆکی پارتی سەعادەت بوو.

ئەندامانی شاندی هەدەپە لەم کەسانە پێکدەهاتن: پەروتن بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، ئەبرو گونای هاووتەبێژی پارتەکە، توندەر باکرهان یاریدەدەری سەرۆکی گشتی، ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و فاتما کورتالان پەرلەمانتاری مێرسینی پارتەکە.

شاندەکە لە ناوەندی گشتی پارتەکە، سەردانی تەمەل کارامۆلائۆغلۆ کرد. دوای کۆبوونەوە نیوکاتژمێریەکە، بوڵدان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

بوڵدان رایگەیاند، ئەوان هەوڵ بۆ هاوپەیمانی دیموکراسی دەدەن و وتی، "لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دیموکراسیدا باسمان لە کردەوە نایاساییەکان لە رووی یاسا و دیموکراسی، بابەتی قەیرانی ئابوری کرد و جگە لە هاوپەیمانی دیموکراسی هیچ رێگایەکی دیکە نییە."

ف.ق