هەفتەی داهاتوو وادەی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داد دا دیاری دەکرێت

دەم پارتی ڕایگەیاند کاتی کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و وەزارەتی داد هەفتەیی داهاتوو دیاری دەکرێت.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند ئەو کۆبوونەوەی کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی (سبەینێ) لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونجدا ئەنجامدرابا، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەری ئەندامی شاندی ئێمراڵییەوە دواخرا.

'هەفتەی داهاتوو کاتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت'

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتییدا گوتراوە: "ئەو کۆبوونەوەی بڕیاربوو لە نێوان وەزارەتی داد و شاندی ئیمراڵییدا ئەنجام بدرێت، بە هۆیی ناجێگیری دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر و سەردانیکردنی بەڕێوەبەرانی پارتەکەمان بۆ نەخۆشخانە دواخرا. هەفتەی داهاتوو کاتێک وادەی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، ڕادەگەینرێت."