هه‌ده‌په‌: ئۆباڵی هه‌موو مردنه‌كانی ناو زیندان له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌

كۆمسیۆنی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤی هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند، كه‌ گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی، كه‌ به‌سه‌ر ئۆجالاندا ده‌سه‌پێنرێت به‌ هه‌موو توركیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئۆباڵی هه‌ر مردنێك له‌ ناو زیندانه‌كان له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تدایه‌.

كۆمسیۆنی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ زیندانه‌كان له‌ ناوه‌ندی گشتیی خۆی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی سازكرد.

جێگری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆمسیۆنی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رحه‌د ئه‌ره‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد.

ئه‌ره‌ن به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ گۆشه‌گیری و پێشێلكاری مافه‌كان له‌ زیندانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری توندكرا له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان.

ئه‌ره‌ن وتی، "به‌ڕێز ئۆجالان ناتوانێت دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا بكات، هه‌موو مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێن. ئێمه‌ به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ نییه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ئیمراڵی ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌م بڕیاره‌كانی دادگا و هه‌م راپۆرتی سی پی تی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی ده‌ستیپێكرد، به‌ هه‌موو شوێنێكدا بڵاوبووه‌وه‌

ئه‌ره‌ن باسی له‌وه‌كر كه‌ ئاكه‌په‌ سه‌ره‌تا له‌ ئیمراڵی ده‌ستی به‌ كرده‌وه‌ی نایاسایی كرد و وتی، "ئه‌و یاساشكێنیه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ گرتووخانه‌كان له‌ ته‌واوی توركیا بڵاوبووته‌وه‌. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی زیندانه‌كان كێشه‌كانی زیندانه‌كه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو رۆژێك ئێمه‌ به‌ هه‌واڵی مردن له‌ زیندانه‌كان به‌ئاگا دێینه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌و تاوان و مردنانه‌ ئاسایی و نۆرماڵ نین".

ئۆباڵی هه‌ر مردنێك له‌ ناو زیندانه‌كان له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تدایه‌

ئه‌ره‌ن ده‌ستنیشانی كرد كه‌ حكومه‌ت له‌ مردنه‌كان له‌ ناو زیندان به‌رپرسه‌ و به‌م جۆره‌ دوا: "له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌كان كه‌ به‌ زیندوویی ده‌چن و ده‌بێت به‌ ته‌ندروستی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ته‌رمه‌كانیان دێته‌ ده‌ره‌وه‌. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی زیندانیان بپارێزێت. به‌ هۆی نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له‌ زیندانه‌كان مردن رووده‌ده‌ن. له‌به‌ر مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان، ده‌زگای پزیشكی داد راپۆرتی "ده‌توانێت له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌" راده‌گه‌یه‌نێت و وه‌زاره‌تی داد به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ جیاكارییانه‌وه‌ به‌رپرسیاره‌. ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌ زیندانه‌كاندا كۆتاییان پێبێت ئێمه‌ درێژه‌ به‌ خه‌باتی خۆمان ده‌ده‌ین. ئێمه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی داد ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بێت و كۆتایی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و پێشێلكردنی مافی ژیان بهێنرێت، به‌ په‌له‌ بكه‌وێته‌ خۆ".

له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا ٤٧ زیندانی ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ئالیشان شاهین وته‌بێژی كۆمیسیۆنی زیندانیان كه‌ له‌ ژێر چوارچێوه‌ی كۆمسیۆنی یاسایی هه‌ده‌په‌دا كار ده‌كات نرخاندنی كرد و وتی، كه‌ ژماره‌ی ئه‌و زیندانی و سزادراوانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٤٧ كه‌سه‌. له‌ ساڵی ٢٠٢١دا ٥١ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٥٢ كه‌س كه‌ له‌ پرسی پێشێلكردنی مافه‌كان له‌ زیندانه‌كاندا ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌.

له‌ دژی زیندانیانی سیاسی جیاكاری ده‌كرێت

شاهین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ تایبه‌تی كاتی ئازادكردنی زیندانیانی په‌كه‌كه‌ به‌ مه‌رجه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و مافی ئازادكردنیان به‌ ئه‌نقه‌ست پێشێلده‌كرێت. ئه‌وه‌ش پێشێكردنی مافه‌ و ئاسته‌نگیش بۆ لیژنه‌ی ئازادكردنی زیندانیان دروست ده‌كات. من به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ زۆره‌ملێ به‌ دیل ده‌گیرێن.

بۆ زیندانیانی ئاسایی هه‌فتانه‌ ماوه‌ی نیو كاتژمێر رێگه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ڤیدیۆیی ده‌درێت، به‌ڵام بۆ زیندانیانی سیاسی هه‌فتانه‌ ١٠ خوله‌ك ئه‌و مافه‌یان پێده‌درێت و مافی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییشان به‌ ته‌واوه‌تی لێ زه‌وت كراوه‌. ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كان ناتوانن سود له‌و مافه‌ی په‌یوه‌ندی چ به‌ ده‌نگ و چ به‌ ڤیدیۆ سودمه‌ند بن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زر له‌ زیندانیانی سیاسی سزای كارگێڕییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. ئێمه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌یان داوه‌، له‌و بڕیاره‌ نایاساییانه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌".

هـ . ب