هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ڕووسیا پیرۆز کرا

کوردستانیان لە هەرێمی ستاڤراپۆلیی ڕووسیا بە بۆنەى ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە ئاهەنگێکی پیرۆزباییان رێکخست.

 ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە ناوچەی نۆڤالیکساندرۆڤسک لە ناوچەی ستاڤراپۆلی بەڕێوەچوو و ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

حسێن ئەحمەدۆڤ هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمیی کورد لە ستاڤراپۆل و نوێنەری ڕووسیای بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕەشاد بیناڤ لە ئاهەنگەکەدا وتەیان پێشکەشکرد.

لە وتەکانیاندا یادی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ فەرماندەی گەریلا عەگید (مەعسوم کۆرکماز)یان کردەوە و باسیان لەسەر ئەنجامە گرنگەکانی ئەم هەنگاوە بۆ کورد کرد.

هەروەها لودمیلا نیکۆلایڤنا گۆرۆڤنکا جێگری سەرۆکی ناوچەی نۆڤالکساندرۆفسک لە ئاهەنگەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و جەژنی 'ژیانەوەی کورد'ی پیرۆز کرد.

هونەرمەندی ڕووسی یلیا بێلۆسۆفاش چووە سەر تەختە و هونەری خۆی پێشکەش کرد.

هەروەها گروپی سەمای گوڵەکانی خۆریش چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان نواند.

 بەشداربووانی ئاهەنگەکە بە دەم گۆرانیی حەسەن مامدۆڤ و محەمەد ڕوستەمۆڤ-ەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شاییان گێڕا.

ژ.ت