بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکوڕکی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی خواکوڕکدا شەهید بوون و گوتی: "بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ئامانجی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەگەیەنین بە ئامانج، بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."

ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید

ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند و ئەمەی گوت:

"هاوڕێیانمان بەرخۆدان، ڕۆژدا و چراڤ بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە خواکوڕک لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهید بوون، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانج و خەونی هاوڕێیانمان دەکەینە گڕی ئاگری تێکۆشانمان.

هاوڕێمان بەرخۆدان کە بە پەیوەستبوونێکی بەهێزی کولتووری وڵاتپارێزی و بەرخۆدانی گەلی وانمانەوە گەورە بووە، لە تێکۆشانی ژیانییدا بووە هەڵگری تێکۆشانێکی شایستە بە گەلەکەمان. هاوڕێمان لە چەندین گۆڕەپانی تێکۆشاندا شۆڕشگێڕێتی کردووە و بۆ پێکیهێنانی ئازدی گەلەکەمان هەموو بەرپرسیارێتییەکی بە جددیەت، بوێری و فیداکارییەکی گەورەوە لە ئەستۆ گرت، بە هەڵوێستی ڕوونییەوە بوو بە نمونەی میلتانی ئاپۆی بۆ هەموو هاوڕێیانی. هاوڕێمان لە سەختترین گۆڕەپانەکاندا پێشەنگایەتیکردنی هاوڕێیانی کردبووە بە پرەنسیبی خۆی، لە فەرماندارێتی هەرێمییەوە تا چەندین کاری دیکە بەرپرسیارێی گرتە ئەستۆ و سەرکەوتنی لە شەڕی ئازادییدا کردە ئامانجی خۆی، بە پراکتیکە سەرکەوتووەکانی لە کەسێتی خۆییدا میلتانی ئاپۆیی نواندەوە. بەڵێنمان بە ئامانج گەیاندنی تێکۆشانی هاوڕێمانە بە سەرکەووتن.

گەریلاکانی یەژا ستار کە بە تێکۆشانیان لە دژی هێرشەکانی دووژمن بوونە پێشەنگی شەڕی ئازادییمان، بوونە ناونیشانی ژنانی بوێر و شکستنەخواردوو کە ئاشنای ڕوحی ئازادی بوونە. هاوڕێمان ڕۆژدا کە لەدژی ستەمەکانی زیهنییەتی پیاوسالاریدا، پارتی پەکەکە و پاژکمانی وەک هیوا دەبینی و پەیوەست بەو هیوایەوە بەشداربووە، لە هەموو ژیانی تێکۆشانی خۆیدا ویستی بوو حەقیقەتی ڕێبەرێتی و فەلسەفەکی بکات ڕێگەی ژیانی. هاوڕێمان ڕۆژدا تێکۆشانێکی بێهاوتایی کرد بۆئەوەی بگات بە ئامانجەکەی، بە فکر و پراکتیکەکانییەوە توانی ببێتە میلتیانێکی سەرکەوتوو. هاوڕێمان ڕۆژدا زۆر باش لەوە تێگەشتبوو ئازادی گەل و ژن بەربنەمای تێکۆشانە، پێشەنگایەتی کرد چەندان ژنی کرد بەوەی لە دژی چەتە دڕندەکان، لە سەنگەرەکانی تێکۆشاندا جێگەی خۆیان بگرن. بەڵێنمان زیندوو ڕاگرتنی یادکردنەوەی هاوڕێمانە پەیوەست بە پرنسیپەکانی ئازادییەوە.

هاوڕێمان چراڤ کە لە دەرەوەی وڵاتی کوردستانمان لە دایکبووە و گەورە بووە، هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلەکەمانی کرد بە هۆکاری تێکۆشانی خۆی و بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشان بووە، لە نوێنەرەوەی کەسایەتی بۆتاندا بە پاکی و ڕەسەنێتییەوە بەشداربوو. هاوڕێمان چراڤ کە لە قۆناغى‌ هێرشەکانی دووژمن لەسەر گەل و تەڤگەری ئازادییمان دەستبەردرای خوێندنی زانکۆی بوو، بووە شەڕڤانێکی شەڕی ئازادی، بەم هەڵوێستەی خۆیەوە توانی ببێتە نمونەی میلیتان بۆ هەموو هاوڕێیانی. هاوڕێمان چراڤ کە هیچ کاتێک ژیانێکی ئاسای پەسەند نەدەکرد و ویستی ببێتە شەڕڤانێک کە لەسەر هێڵی سەرکەوتن ڕێ دەکات، بە پراکتیکی سەرکەوتووییەوە هەر لە یەکەم ڕۆژی سەرەتاییەوە توانی بگات بە ئامانجەکەی. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە تێکۆشانی هاوڕێمان کە وەک شەڕڤانێکی درووست تێکۆشانی داستانی لە دژی دووژمن پەرەپێدا و لە بەرانبەر گەلەکەماندا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەجێگەیاند، بکەین بە نموونەیەک بۆخۆمان و یادکردنەوەی بکەینە هۆکاری ڕێپێوانی سەرکەوتنمان.

سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە تا ئامانجی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستانی ئازاد بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان درێژە بە تێکۆشانمان بدەین.

ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: بەرخۆدان هاروون

ناو و پاشنا: موراد کەلەش

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ساکینە - محێدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ خواکوڕک

*

ناسناو: ڕۆژدا ئازاد

ناو و پاشنا: زەهرا سەبات

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: هاجەرە - موسا

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ خواکوڕک

*

ناسناو: چراڤ جودی

ناو و پاشنا: سەرحەد ئەردۆگان

شوێنی لە دایکبوون: ئەستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: نورییە – مەحمود

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ خواکوڕک."