هەپەگە: سوپای تورک ٨٢٨ جار هێرشی کردە سەر گەریلا
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە زەوی و ئاسمانەوە بۆ سەر گەریلا بەردەوامە. هەپەگە ڕایگەیاند کە سوپای تورک بەگشتی ٨٢٨ جار هێرشی کردووەتە سەر گەریلا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە زەوی و ئاسمانەوە بۆ سەر گەریلا بەردەوامە. هەپەگە ڕایگەیاند کە سوپای تورک بەگشتی ٨٢٨ جار هێرشی کردووەتە سەر گەریلا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و دەستوەردانی گەریلا بۆ وەستاندنی هێرشەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
٤ و ٥ و ٦ ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف و لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی دێ ڕەشە و شەهید ئاسڵان و هەفەتباغ و خێرێ ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی ١ جار، بەگشتی ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
٤ ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار ٩ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا.
٤ و ٥ و ٦ ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلان، گۆشین و سینین ٤٣ جار؛ لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی سێدارێ و گردی زەنگل و گردی ڕەشید و گرگەشێ و سپیندارێ و مژێ و هەفتەباغ و سیسەر ١٩١ جار؛ لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەڵێ و سەری مەتینا ١٢٦ جار؛ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و چیای بەهار ٤٥١ جار: بەگشتی ٨١١ جار بە تۆپ و چەکی قورس تۆپباران کران.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٥ ی ئادار، کاتژمێر ١١:٠٦ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، کامێرایەکی مۆبیسی داگیرکەران تێکشکێنرا.
لە هەرێمی مەتینا:
٤ ی ئادار، کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە بەرامبەر بانگەوازی تەسلیمبوونی داگیرکەران کە ڕوویانکردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە، هێزەکانی یەژاستارمان وەڵامیان دایەوە.
لەکاتێکدا هێزەکانمان ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، لە هەرێمی گارە لە قەڵای سەدام و باکرمانەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەن، فڕۆکەی سیخووڕی بچوک هەڵدەدرێن و بە شەو و ڕۆژ سیخووڕی لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکەن. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەم کارە بەدەستی دەهێنن، گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومان دەکەن. دەبێت ئەم کارە بوەستێنرێت کە سەلامەتی هێزەکانمان دەخاتە مەترسییەوە. ئەگەر نەوەستێنرێت، بۆ سەلامەتی خۆمان، مافی خۆمانە لەو شوێنانە وەڵام بدەینەوە کە فڕۆکەکان لێیەوە ڕەوانە دەکرێن. ئێمە ڕایدەگەیەنین، لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان، دەبێت کۆتایی بەم کارە بهێنرێت".