کەبەدەهە بانگەوازی بۆ مەزنکردنی بەرخۆدانی ژنان کرد

کۆنسەی گشتی کەبەدەهە بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ئەم بانگەوازییەکی کرد: "پێکەوە لە پێناو ئاشتی و یەکسانییدا بەرخۆدانی ژنان لە دژی فاشیزم مەزنتر بکەین."

ڕاگەیاندراوی ٨ی ئاداری کەبەدەهە

کۆنسەی گشتی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە کراوە بە بەهێزی و بەردەوامی تێکۆشانی زایندەیی کە بە ئایدیایی 'شۆڕشی ژنان"ەوە لە سەدەی ٢١دا بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی شۆرشی ئازادی ژنان لە تورکیا و کوردستاندا لە دۆخێکی سەختدا دەست بە ٨ی ئادار دەکات کە هەموو هێرش و فشارەکان لەسەر ژنان بەردەوامە و هاتووە: "ڕۆژئاوا بە گەل و شەڕڤانانییەوە بۆ بونیادنانی دیموکراسی لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قوربانی گەورەی داوە و بۆ شۆڕشی ژن لە تورکیا و کوردستان بووە بە سەرچاوەی سوودلێوەرگرتن. هەموو شەهیدانی ژنی ئەم تێکۆشانە و بە تایبەت ئەوانەی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە."

کۆنسەی گشتی کەبەدەهە ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد لە ئێستادا لە کوردستان و تورکیادا بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند و بەدەستخستنی دەستەکەوتە سیاسییەکان تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبات و دەستنیشانی کرد کاتی ئەوەیە لەگەڵ تەڤگەری ئازادی ژنانی کورددا بەهێزترین تێکۆشانی یەکگرتووەی بەڕێوەببرێت.

لە بەردەوامییدا هاتووە: "پێکهێنانی هەلومەرجی ژیان و کاکردنی ئازادی هاوڕێ ئۆجالان کە پاڵپشتییەکیی گرنگی لە تێکۆشانی ئازادی ژنان کردووە، لە دژی شۆڤێنیزمی شۆسیال، فاشیزم و پیاوسالاری، بۆ هەنگاونانی پراکتیکی تێکۆشانی ئازادی سیاسی زۆر گرنگە. بۆ خوشک-برایەتی گەلان، بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد کات کاتی گوفتار نییە و کاتی کردار و چالاکییە. لە ٨ـی ئادارەوە تا نەورۆز دەبێت تێکۆشانی یەکگرتوویی ژنان لە دژی شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی ببێتە دەنگی بەهێزی ئاشتی و یەکسانی."

کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"وەک کەبەدەهە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین لە ٨ـی ئاداردا بۆ ئازادی و یەکسانی پێکەوە لە دژی فاشیزم تێکۆشانی ژنان مەزن بکەن. لە دژی کوشتنی ژنان، لە بەرانبەر توندوتیژی زایندەی، لە بەرانبەر داگیرکاریی و شەڕ بەرخۆدانی ژنانمان بڵند بکەین. لە بەرانبەر زایندپەرستی، نەتەوەپەرستیی، شۆڤێنیزم و هێرشەکانی سەر هەبوونمان، خۆمان بەڕێکخستن بکەین و بجەنگین. تێکۆشانمان تێکۆشانە بۆ بونیادنانی جیهانێکی یەکسان و ئازاد. لە سەدەی ٢١دا شۆڕشی ژنان بە جۆشێکی مەزنەوە درێژی هەبێت، ببێتە سەدەی سەرکەووتن. بەرخۆدان مەزن ببێ، سەرکەووین."