٤٢ بنەماڵەی شەنگالی لە کەمپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان
٤٢ بنەماڵەی خەڵکی شەنگاڵ کە لە کاتی هێرشەکەی سەر شەنگالدا ئاوارە بوون، لە کەمپێکی شاری دهۆکەوە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
٤٢ بنەماڵەی خەڵکی شەنگاڵ کە لە کاتی هێرشەکەی سەر شەنگالدا ئاوارە بوون، لە کەمپێکی شاری دهۆکەوە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
گەڕانەوە بۆ شەنگال بەردەوامە. دوێنێ ٤٢ بنەماڵە کە پێکهاتبوون لە ١٦٣ کەس لە کەمپی چەم مشکۆی پارێزگای دهۆک دوای ١١ساڵ گەڕانەوە بۆ شەنگال. جێی ئاماژەیە ئەو بنەماڵانەی کە گەڕاونەتەوە لە کۆمەڵگەی دگورێ، گوندەکانی سێکێنیە و ڕەمبوسی نیشتەجێ کراون. پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی زۆری بنەماڵەکان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
ماوەیەکی زۆرە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان ڕێگەیان بە ئاوارەکانی شەنگال نەداوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال زۆر جار بانگەوازی گەڕانەوەی شەنگالییەکانی نێو کەمپەکان کردووە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
شایانی باسە بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ١٤٠ هەزار کەسی خەڵکی شەنگال لە باشووری کوردستان لە خەیمەی کەمپەکاندا ڕاگیراون، لە ٥ ڕۆژی لەمەوپێشدا خێمەیەکی بنەماڵەی ئێزدییەکانی کەمپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک ئاگری گرت و لە ئەنجامی ئاگرەکەدا ژنێک و ٤ منداڵەکەی سووتان و ژنەکە ژیانی خۆی لەدەستد و ٤ منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی دهۆک لە بن چارەسەریدان. جێی بەبیر هێنانەوەیە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە خێمەی ئاوارەکان ئاگر دەگرێت، دەسووتێت و لە ئەنجامدا ژن و منداڵی ئاوارەکانی شەنگال ژیانیان لەدەست دەدەن.