بۆ شەڕڤانانی جەبهەت ئەل ئەکراد مەراسیمێکی شایستە ئەنجام درا
بۆ شەهیدانی شەڕڤانانی جەبهەت ئەل ئەکرادی قەسەدە لە شاری تەبقا مەراسیمێکی شایستەی بە خاک سپاردن و یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بۆ شەهیدانی شەڕڤانانی جەبهەت ئەل ئەکرادی قەسەدە لە شاری تەبقا مەراسیمێکی شایستەی بە خاک سپاردن و یادکردنەوە ئەنجامدرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی جەبهە ئەل ئەکرادی قەسەدە عەلی ئەل ئەحمەد کە لە ٣ی ئادار لە کانتۆنی تەبقا شەهید بوو بەخاکسپێردرا. هاوکات لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا بۆ شەڕڤانانی دیکەی جەبهەت ئەل ئەکراد محمەد ئەل تەها و ناسر خەلیفە کە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە منبج شەهید بوون مەراسمێکی 'غیابی" ڕێکخرا. مەراسیمەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە و ئەندام و نوێنەرانی دەزگا، پارت، ڕێکخراو و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری تەبقا ئەنجام درا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان و مەراسیمێکی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستی پێکرد. دواتر محمەد ئەل عەلی یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد قسەیکرد و دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەی بەوەدا شەهیدان هەموو کاتێک لە بەرخۆدانی دژ بە چەتەکانی داعشدا بوون، تا کۆتا هەناسەی ژیانیان بەرخۆدانیان کرد و گەیشتن بە کاروانی نەمران.
فەرماندە محمەد ئەل عەلی بە جەختکردنەوەیی بەردەوام بوون لە سەر ئامانجی شەهیدان کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
هەر لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی ڕەقەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕانیا بیتار دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان وتی: "بێگومان هەر شەهادەتێک بۆ گەلەکەمان لە دەستدانی بەخۆدەرێکە، بەڵام شەهادەت پێداگرییمان لەسەر ئامانجی شەهیدان زیاتر دەکات."
دوای تەواوبوونی قسەکان بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. لە کۆتاییدا بە درووشمی 'شەهید نامرێ' و هەڵهەڵەیی سەرکەوتنی دایکانەوە تەرمی شەهید عەلی سپاردەی خاک کرا.