هەپەگە ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل و ئامێرە تەکنیکیەکانی داگیرکەرانی لەناوبرد
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامی چالاکییەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەناوبران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامی چالاکییەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەناوبران.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"یەکینەی شەهید ئاخین موش؛
'١٤ی کانونی یەکەم ژاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە ئامێری هەوایی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا مۆڵگەیەک لەناوبرا.
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە ئامێری هەوایی لە داگیرکەران درا، گورز لە تانکێک وەشێندرا.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە ئامێری هەوایی لە داگیرکەران درا. ٢ مۆڵگەیان لەناوبران.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
١٣ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی حەراری و ٢ مینی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ و ١٢:٤٨ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە روویان کردبووەوە تونێلەکانی شەڕی ئێمە. دوای ئەو دەستوەردانەی هێزەکانی یەژاستارمان، داگیرکەران تائاستێک کشانەوە.
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە. دوای دەستوەردانی هێزەکانی یەژاستارمان، داگیرکەران تائاستێک کشانەوە.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری حەراری و ٣ مینی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:١٧ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی حەراریی داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا پرۆژێکتۆرێکی داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا کامێرایەکی چاودێری حەراریی داگیرکەر بە نیشانە شکێنی لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
١٦ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
١٤، ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەهید هاوار، سنین، بەربزن، قەلە، خنێرەی سەروو ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرێ مەتینا و بێشیلی ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی نەهلێ، شاخی کون، شاخی سیسەر، سپیندار، دەشتی کافیا، دێرەش ١٠ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی بێپالا، سلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی یەک جار، بە گشتی ئەو شوێنانە ٢٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٤، ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١٨ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخودانی سنین ٣ جار؛ بە گشتیی ٢١ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".