ژنانی رحا: ناونیشانی ئاشتی رێبەر ئاپۆیە
ژنانی رحا کە بەشدارییان لە رێپێوانی ئازادیدا کرد، رایانگەیاند، کە لە پێناو ئاشتیدا لە گۆڕەپانەکاندان و تاکە رێگەی چارەسەریش رێبەر ئاپۆیە.
ژنانی رحا کە بەشدارییان لە رێپێوانی ئازادیدا کرد، رایانگەیاند، کە لە پێناو ئاشتیدا لە گۆڕەپانەکاندان و تاکە رێگەی چارەسەریش رێبەر ئاپۆیە.
'رێپێوانی چارەسەری دیموکراتیک و ئازادی' کە بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد' لە ئامەدەوە بە رەو ئەنقەرە دەستیپێکردوە، لە رۆژی دووەمدا لە رحابوو.
ژنانی رحا کە بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردبوو، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
بەسەر دیجلە: ئاشتیمان دەوێت، پێکەوەژیانمان دەوێت. دەمانەوێت مرۆڤایەتی خاوەنداری لە یەکتر بکەن. چونکە گوشار لەسەر گەنجەکانمان هەیە کە ئایندەی ئێمەن. ژمارەیەکی زۆر لە گەنجەکانمان هەوڵ دەدەن لەبەر ستەم لێرە هەڵبێن. نامانەوێت ئەوە رووبدات. ئەم رێپێوانە بۆ ئازادی و یەکسانییە، دەبێت هەموان بەشداربن تیایدا و پشتیوانی بکەن.
دەبێت رێبەرمان ئازاد بکرێت
ئیسلیم دەمیر: دەمانەوێت گۆشەگیر هەڵبگیرێت و لەپێناو ئاشتیدا هەنگاوی پێویست بنرێت. ئێمە دەمانەوێت ئیتر ئەو ستەمە کۆتایی بێت. ئێمە دەمانەوێت زیندانیان لە گرتووخانەکان ئازاد بکرێن. دەبێت ئەو ستەمەی سەر کوردان کۆتایی پێبهێندرێت. ناونیشانی ئاشتی رێبەر ئاپۆیە. لێرەوە داوا دەکەین کە رێبەرمان ئازاد بکرێت. دەبێت ئیتر دەوڵەت لەپێناو ئاشتیدا هەنگاو بنێت.
زەهرا موتڵو: ئێمە بۆ ئاشتی لە گۆڕەپانەکانداین. ئێمە داوا دەکەین کۆتایی بە شەڕ بهێندرێت. دەمانەوێت دەستبەجێ رێبەرمان ئازاد بکرێت. دەبێت لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن و چارەسەر بخوڵقێندرێت. داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەشداری لەم رێپێوانەدا بکەن. با هەمووان لە پێناو ئاشتیدا ئەرک و بەرپرسیارێتییان بە جێبگەیەنن.
سورەیا شاشماز: لەپێناو ئاشتی و دادپەروەریدا بەشداریم لە رێپێوانەکەدا کردووە. تاکە داواکاریم ئاشتییە. بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین.