دیلان کونت ئایان: دەرفەتێکی مێژوویی لە پێش گەلانی تورکیادایە
پەڕلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان دەستنیشانیکرد، لەمڕۆدا چارەسەریی دیموکراتیک دەرفەتێکی مێژووییە بۆ دەسەڵاتداری و ئایندەی گەلانی تورکیا.
پەڕلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان دەستنیشانیکرد، لەمڕۆدا چارەسەریی دیموکراتیک دەرفەتێکی مێژووییە بۆ دەسەڵاتداری و ئایندەی گەلانی تورکیا.
پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) دیلان کونت ئایان پەیوەست بە 'ڕێپێوانی دیموکراتی و ئازادی'یەوە کە دەم پارتی لە ١٦ی کانوونی یەکەمەوە دەستیپێکردووە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ئاماژەی بەوەدا 'ڕێپێوانی ئازادی' بۆ ئایندەی گەلان گرنگە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جگە لە چارەسەرییەکی دیموکراتیک هیچ شتێکی دیکە نیە و ماوەی سەد ساڵە ئەم ناچەیە بە دەست فۆڕمی دەوڵەت-نەتەوە دەناڵێنێت، ئەم هەرێمە هەرێمی فرە پێکهاتەیە. لە ئێستادا سەرلەنوێ دیزاینی ناوچەکە دەکرێتەوە، گەر هەمان نزیکایەتی نەتەوەپەرستی بەرانبەر پرسەکان بگیرێتەبەر، هیچ کات چارەسەریی نایەت ئاراوە.
لە بەردەوامییدا ئایان جەختی لەوەکردەوە، دەبێت دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەشێوەیەکی ڕوون ئامانجەکانی دیاری بکات، چارەسەرییەکی دیموکراتیکانە دەرفەتێکی مێژوویە بۆ دەسەڵاتداری.
'گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک ئازادیی بەرێز ئۆجالان بە بنەما دەگرێت'
ئایان باسی لە دەرفەتی قۆناغی هاتنە ئارای پرۆسەی چارەسەری کرد و ڕەخنەی لەوەرگرت کە چارەسەری بە سەرکوتکردنی لایەنێک و بەردەوامیدان بە گۆشەگیری نایەتە ئاراوە و دەبێت دەسەڵاتداری لە نیازەکانی ڕوون بێت و ئەمەی وت: "چارەسەری پرسی کورد لە رێگەی بە موخاتەبگرتنی بەڕێز ئۆجالان دێتە ئاراوە. دەوڵەت زۆر باش لەمە تێگەشتووە. بەڵام بە عەقڵیەتی خۆسەپاندن پرسەکان چارەسەر نابێت. کورد لە ئێستادا گەلێکی ڕێکخراوە، لە هەموو جێگەیەک ئازادیی بەڕێز ئۆجالان بە بنەما دەگرێت. لەمڕۆدا چارەسەریی دیموکراتیک دەرفەتێکی مێژووییە بۆ دەسەڵاتداری و ئایندەی گەلانی تورکیا."
لە کۆتاییدا پەڕلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان ئاماژەی بەوەدا وەک دەم پارتی لەگەڵ ئاشتییدان و ڕێپێوانی ئازادییان لەو پێناوەدا دەستپێکردووە. بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانە.