کوردان لە پاریس دژ بە کۆمەڵکوژییەکان دەڕژێنە مەیدانەکان
بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا (TJK-F) و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی فەڕەنسا (CDK-F) بەرنامەی چالاکییان بۆ شەرمەزار کردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕاگەیاند و بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا (TJK-F) و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی فەڕەنسا (CDK-F) بەرنامەی چالاکییان بۆ شەرمەزار کردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕاگەیاند و بانگەوازی بەشداربوونی کرد.
بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا (TJK-F) و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی فەڕەنسا (CDK-F) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد ساکینە جانسز (سارا) و نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) تیرۆر کران.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوکات لەگەڵ تووڕەیمان بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە زیاتر بوو، بەڵێنمان بۆ لێپرسینەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانەدا، بۆ جاری دووەم لە هەمان شوێن کۆمەڵکوژی ڕوویدایەوە. لەنێو پێشەنگەکانی ژنانی کورد، ئەمین کارا (ئەڤین گۆیی ) کە ٣٢ ساڵی لە نێو شۆڕشی ژنانی کورددا تێکۆشانی کرد، هەروەها هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێزی هێژای گەلی کورد عەبدولڕەحمان کزل کرانە ئامانج و کۆمەڵکوژ کران. ئێمە بە ڕێز ومنەتداریەوە کۆمەڵکوژیی هاوڕێیانمان بەبیر دێنینەوە و دیسان پابەندبوونمان بە یاد و ڕێبازی هەڤاڵانمان بە فراوانکردنی تێکۆشان و شۆڕشی ژنان دووپات دەکەینەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە: "لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ەوە بە شێوەیەکی یاسایی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانە درێژە بە کار و چالاکییەکانمان دەدەین، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگی دەوڵەتی فەڕەنسا و بڕیاری "نهێنی" لەسەر کەیسەکە بووە هۆی ئەوەی لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢کۆمەڵکوژی دووبارە بێتەوە. ئێمه جارێکی دیکه وەک ژن و گەلی کورد له پایتەختێکی ئەوروپا له پاریس کۆمەڵکوژ کراین.
ئەوەی هەمووان دەیزانن ئەوەیە کە دەوڵەتی فەڕەنسا بابەتەکە دەشارێتەوە و ئێمەش بکوژەکانیش دەناسین، ئێمە دەزانین کە ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە ئەنجامدراوە و دەسەڵاتدارانی تورک بە ئاشکرا دانی پێدادەنێن. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەورەی ژنانی کورد دەترسێت و ئەمڕۆش هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کە بۆتە سەرچاوەی بەرژەوەندی ژیانی گەلان و دەیهەوێت بەتەواوی سیستەمی پێکەوە ژیانی گەلان لەناوببات.
لەسەر ئەو ڕێگایەی کە هەڤاڵ سارا ڕوونیکردووتەوە، کە ناوی سوپای ژنانە و ئامانجی گەورەی ئازادییە، ڕۆژبین و ڕۆناهی چوونە کاروانی نەمرانەوە و زیاتر هیوا و تێکۆشانی گەلی کوردیان بەرزکردەوە. بەهەمان شێوە هەڤاڵمان ئەڤین گۆیی کە لە ٢٠١٢ لە کۆبانێ دژی چەتەکانی داعش شەڕی کرد و لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنانی کرد، بوو بە کەسایەتییەکی جیهانی و سەرچاوەی ئیلهام و ئومێد بۆ هەموو ژنانی جیهان.
ئەم دوو کۆمەڵکوژییە ماوەی ١٢ ساڵە بە هۆی بڕیاری 'نهێنی' و 'نهێنی دەوڵەت' لەلایەن دەوڵەتی فەرەنساوە ئاشکرا نەکراون، بەو پێیەی ئەم پرۆسەیە ژنانی کورد بە ئامانج دەگرێت.
ئێمە وەک TJK-F و CDK-F هەتا کۆمەڵکوژی یەکەم و دووەمی پاریس ڕوون نەکرێنەوە وەک تا ئێستا چۆن بەردەوام و پێداگریمان لە چالاکییەکانمان کردووە بەهێزەوە بەردەوام دەبین هەتا دەوڵەتی فەرەنسا یاسا جێبەجێ بکات. جارێکی تر لە دەوڵەتی فەرەنسا دەپرسین، ئایا بێدەنگیتان هاوکاری ئێوە نیشان دەدات؟ ئێمە داوای لێپرسینەوە لە بکوژەکان بە خاوەنداری کردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی سارا و ئەڤین گۆییی و هەموو شەهیدان دەزانین.
بە دروشمی 'بکوژەکان دیارن' بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟' لە ٢١ی کانوونی دووەم دەست بە چالاکی ئیدانەکردن و یادکردنەوەی هەڤاڵانمان دەکەین. بەو بۆنەوە داوا لە ژنانی کورد، گەلەکەمان و هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان و هەموو دۆستانی ئەوروپامان دەکەین بەشداری چالاکییەکان بن.
"لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەر کەسێک دەکەین لە چالاکییەکانی٢٣ی کانوونی یەکەم ٩ و ١١ی کانوونی دووەم بەشداری بکەن."
بەرنامەی چالاکییەکان
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەرنامەی چالاکییەکانی یادکردنەوە و ئیدانەکردن بەم شێوەیە؛
"٢٣ی کانوونی یەکەم:
لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٣، لە بەردەم ناوەندی ڕۆشنبیری کورد (ئەحمەد کایا) کە دووەم کۆمەڵکوژی پاریس تێیدا ڕوویدا، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوە دەچێت. پاشان گۆرانیبێژان هەڵبەستەکانیان پێشکەش دەکەن.
کاتژمێر ١٤:٠٠، کورسییەکی کراوە بە بەشداری نوێنەرانی بزووتنەوەکانی ژنان و TJK-E و گەلانی پاریس کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی سیاسی بوونەتەوە، دادەنرێت.
هەروەها کاتژمێر ١٨:٠٠ بەرنامەی یادکردنەوە دەست پێدەکات. بنەماڵەی شەهیدانی پاریس، نوێنەرانی TJK-E، کەنەکە، هەڵبژاردنی فەرەنسا، بزووتنەوەی ژنان و سیاسەتمەداران بەشداری دەکەن. جگە لە وتار، شێعر دەخوێندرێتەوە و هەڵبەست بۆ یادی شەهیدانی پاریس دەوترێتەوە.
٩ی کانوونی یەکەم
لەبەردەم کونسوڵخانەکانی فەرەنسا لە سەرانسەری ئەوروپا چالاکی ناڕەزایەتی جەماوەری بەڕێوەدەچێت.
لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا تا نوسینگەی ڕاگەیاندنی کورد لە پاریس کە یەکەم کۆمەڵکوژی پاریس تێیدا ڕوویدا، کاتژمێر ١١:٠٠ ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت. دوای ڕێپێوانەکەش لێدوانێک دەدرێت.
لە ناوچەی ١٠هەمینی پاریس کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە پانێڵێک بە بەشداری پارێزەرانی دۆسیەی کۆمەڵکوژی یەکەم و دووەمی پاریس بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە ١١ی کانوونی یەکەم، ڕێپێوان و گردبوونەوەی ناوەندی بەڕێوە دەچێت
"کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گار دو نۆردەوە دەستپێدەکات."