لە هەولێر میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

میت، پاراستن و ئەنەکەسە لە ١٤ی کانونی یەکەم لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەنەکەسە بەشداری لە هاوپەیمانی کورددا نەکات.

راگەیەندرا کە لە شاری هەولێری باشوری کوردستان لە ١٤ی کانونی یەکەمدا میت، پاراستن و ئەنەکەسە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان سازکرد. بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە ٣ کاتژمێری خایاندووە.

دەوترێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەنەکەسە بەشداری لە هاوپەیمانی کورد لە رۆژئاوا نەبێت.

دوای ئەو کۆبوونەوەیە لێدوانی بەڕێوەبەرانی ئەنەکەسە لە دژی هاوپەیمانی کورد لە رۆژئاوا توندبوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بارزانی و میت رێکەوتوون کە ئەنەکەسە بە گوێرەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە.