ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا بە قۆناغێکی گرنگ و مێژوویدا تێپەڕ دەبن و وتی: "مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوا گەورەیە، بەڵام هاوکات دەرفەتی گەورەیش لە پێشدایە. دەبێت گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک ئامادەبێت."
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان لە بەشداریی 'بەرنامەیەکی تایبەت'ی ستێرک تیڤییدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. چاوپێکەوتنی بەرناماکە بەم شێوەیە:
"لە ٢٢ی تشرینی یەکەم باخچەلی بانگەوازی کرد. دواتر لە ٢٣ی تشرینی یەکەم عومەر ئۆجالان چووە ئیمراڵێ و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی کرد. ڕێبەر ئاپۆ لەو چاوپێکەوتنەدا گوتی 'گۆشەگیری بەردەوامە' و پێشهاتەکانی دواتر ئەوەی پشتڕاستکردەوە. پەیوەست بەمەوە چی دەڵێن؟
پێش هەموو شتێک، ئەوەی دوای ٤٤ مانگ عومەر ئۆجالان چووە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنی کرد، کار و رووداوێکی باش بوو. پێشتر دەربارەی دۆخی ڕێبەرێتی هیچ زانیارییەک نەبوو. بەڵام لەگەڵ ئەم چاوپێکەوتنەدا زانیارییمان لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرت. بەڕاستی ئەمە شتێکی باش و بایەخدار بوو. بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆیش ئاماژەی پێدا، گۆشەرگیری بەردەوامە. هەرخۆی لەو کاتەوە ئەمە بەڕوونی دەبینرێت. نایاسایی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر ئیمراڵییدا هەر بەردەوامە.
عومەر ئۆجالان پێش چەند ڕۆژێک لە پەڕلەماندا قسەیکرد و هەندێک زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە. ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ گوتوویەتی، 'گەر زەمینەسازی و دەرفەت بڕەخسێندرێت، من دەتوانم ڕۆڵی خۆم بگێڕم' و دەسنیشانیکرد ئەو دەرفەتانەی ڕێبەر ئاپۆ باسی کردووە دەرفەتی شەخسی نییە، پەیوەست بە خۆییەوە هیچی داوا نەکردووە، دەبێت زەمینە بڕەخسێندرێت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت. دەبێت هەنگاوی سیاسی بنێت و زەمینەسازی بکات، ڕێبەر ئاپۆیش بۆ چارەسەریی ڕۆڵ بگێڕێت و هەوڵدان بکات. یانی بەبێ ڕەخساندنی زەمیینە، چارەسەریی چۆن دەبێت؟ بێگومان نابێت.
لە ئێستادا هاوسەرۆکانی دەم پارتی بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی دواکارییان کردووە. وێڕای ئەوەی کاتێکی زۆریشی بەسەدا تێپەڕیووە، هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە. یانی کەشێک هەبووە وەک ئەوەی شاندێک یان بەرپرسانی دەم پارتی گەر بچنە دوورگەی ئیمراڵی و چاوپێکەوتن بکرێت، ئەوا ئیدی هەموو شتێک لە جێگەیی خۆی دەبێت و چارەسەری پێش دەکەوێت! درووستبوونی قەناعەت و خۆشباوەڕییەکی لەم شێوەیە ناڕاستە. بێگومان خواستی ڕۆشتنە ئیمراڵی شتێکی هەڵە نییە. بەڵام نزیکایەتی وەرگرتن لە بابەتەکە بەوەی 'ئەگەر بچمە ئیمراڵی، پرسەکان چارەسەر دەبێت' درووست نیە. بۆیە لەگەڵ خواستی چوونە ئیمراڵیشدا دەبێت مرۆڤ داوای ئەوەبکات دەبێت هەنگاو بنرێت. ئەوەی چارەسەری دەوێت دەبێت داوا بکەن کە دەوڵەت هەنگاو بنێت. لە ئێستاشدا دەوڵەت درێژە بە سیاسەتەکانی پێشووی دەدات. پێویست ناکات ئەو کارانەیان باسکەین، هەرخۆی ڕوونە. هێرەشەکانیان لە دژی هێزەکانمان بەردەوامە؛ سیاسەتی قەیوم بەردەوامە؛ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. بە کورتییەکەی جەوهەری سیاسەتی دووژمنکارانە بەردەوامە و لە پراکتیکدایە، هیچ شتێک نەگۆڕاوە. ئەوکاتە لەم بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا، ڕێبەر ئاپۆ چۆن هەنگاوی چارەسەری بنێت؟ پێویستەکات دەوڵەت هەنگاو بنێت. بەڵام تا ئێستاش شتێک درووستنەبووە. تەنها ئەو بانگەوازییەی باخچەلی نەبێت؛ جگە لەوە هیچێکی تر نییە.
شتێکی دیکە هەیە کە لەم قۆناغەدا دەرکەوت: بۆ نموونە تا ئێستا ئەندامانی ئاکەپە و چەندین لایەنی دیکە دەیانگوت مەهەپە و دەوڵەت باخچەلی ڕێگرن لە پێش چارەسەریی پرسی کورددا. بەڵام لە ئێستادا دەرکەوت کە شتەکە وانییە. مەهەپە ئاستەنگییەکانی بەردەم چارەسەری نییە بەڵکو ئاکەپەیە کە زیهنییەتی فاشیست و نەژادپەرستییەوە دەجوڵێتەوە. تەیب ئەردۆغان چەند کوردێکی لە دەوری خۆی کۆکردەوەتەوە کە دووژمنی خەڵکەکەی خۆیانن، بە شێوەیەک کە لە مێژوودا نموونەی نەبووە لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی گەلی کورد دووژمنایەتی دەکات. لە ئێستادا ئەمە ڕوونبووەتەوە و دەرکەوتووە. دەبێت مرۆڤ بە گوێرەی ئەم ڕاستییە بجوڵێتەوە. بە تایبەت گەلەکەمان باش ئەم ڕاستییە ببێنێت؛ دەبێت هەموو چارەسەرییخوازێک تێبکۆشێت و دەبێت هەوڵبدەن بۆ لە باربردنی ئەم زهنیەتە نەژادپەرستی، فاشیزم و فشارە کە لەسەر بنەمای مردن ڕاوەستاوە. ئەمەش تێکۆشانی ئەوێت. خۆ ڕێبەر ئاپۆ 'دارێکی سیحری لە دەستدا نیە' کە بڵێت چارەسەری، ئیدی چارەسەری بێتە ئاراوە. یانی تا هەنگاونەنرێت، داواکاردن لە ڕێبەر ئاپۆ درووست نییە. ئەمە بەمانایی گوشارکردنە لە ڕێبەر ئاپۆ. بۆ ئەم مەسەلەیە دەبێت لەم چوارچێوەیەدا نزیک ببێتەوە. پێش هەموو شتێک سەرەتا دەبێت دەسەڵاتداری ئاکەپەیش بۆ چارەسەریی هەنگاوبنێت. دەبێت ئەم خواستە دەرکەوێت.
دوای ٢٧ی تشرینی دووەمەوە پێشهاتی نوێ هاتنە ئاراوە کە لە چاوەڕوانی کەسدا نەبوو. هێزەکانی هەتەشە هێرشی چەند جێگەیەکییان کرد و لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا گەیشتنە شام (دیمەشق). دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ناچار بە دەستبەرداربوون کرا و دەسەڵاتداریی گۆڕدرا. پەیوەست بەم بابەتەوە چی دەڵێن؟
وەک ئاماژەت پێدا، ڕژێمی بەعس ڕووخا. کاتییان درووست هەڵنەسەنگاند؛ بە تایبەت لەم ١٣ ساڵەی ڕابردوودا چەندین دواکاری کرا؛ چەندین هەوڵدان ئەنجام دران، بەڵام ئەوان خۆیان لە گۆڕین و گۆڕانکاری گرتەوە و گوێیان بەو داواکارییانە نەدا. هەموو ویستییان درێژەدان بوو لەسەر سیاسەتێک لەسەر بنەمایی هەواڵگری و توندوتیژی. دواتر لەو ١٢ رۆژدا، بە هۆکاریی دادەپین و داڕزاندنی ناوخۆییەوە بەبێ ئەوەی شەڕێکی سەخت ڕووبدات هەڵوەشایەوە. گەر هەر لە سەرەتاوە، واتا لە ساڵی ٢٠١١ و ڕووداوەکانی ئەو کاتەوە گۆڕین و گۆڕانکاری دیموکراتیکییان ئەنجام دابایە، پرسەکانی کوردییان چارەسەر بکردایە، لە نێو وڵاتدا دیموکراتیکبوونیان پەرە پێدایە، بەم شێوەیەیی ئێستا نەدەبوو. بەلام ئەوان جەختییان لەسەر سیاسەتەکانی خۆیان کردەوە و گوێیان بە ڕاستییەکان نەدا، بۆیە بەم شێوەیە تێکشکان و داڕووخان. هەرچەندە ئاوا بە ئاسانی ڕووخا، بەڵام دەستوەردانیش لە دژی سووریا هەیە. هێزە نێونەتەوییەکانیش لە نێو ئەم بابەتەدان. ئاشکرا بوو کە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئینگلتەرا و تورکیا بەشدارن لەم دەستوەردانانەدا.
لە ئێستادا ڕۆژەڤ سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی سووریایە. بە ئاشکرا دەبینرێت، لەم بابەتەدا لە نێوان ئەو هێزانەی لەم پلانڕێژییەدان ناکۆکی هەیە. هەریەکە و ئامانجێکی هەیە. مەسەلەن ئامانجی تورکیا جیاوازە؛ ئامانجی ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکە جیاوازە. تورکیا دەیەوێت سووریا بە گوێرەی خواستەکانی خۆی دیزاین بکات. تا ئەم قۆناغەش وەک شۆڕشێکی سوونی-ئیسلامی هەڵیدەسەنگێنێت و وەک سەرکەوتنی خۆیی تەماشایی دەکات. لەم دواییەدا لە لێدوانەکانی ئەردۆغاندا کە لە ئەرزڕوم دایی، دەرکەوت کە ئەردۆغان هەڵدانی ئاڵای تورکیا لە حەلەب وەک سەرکەوتن دەبینێت. بە کورتییەکەی تورکیا دەیەوێت هەموو شتەکانی بە گوێرەی خواستەکانی خۆی ڕێکبخات.
بۆ ئەوەش پێشتر کۆمەڵەیەک لە تورکیا کە خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن دادەن، حکومەتێکی کاتییان دامەزراندبوو. لە نێو ٥-٦ ساڵی کۆتاییدا، ئەو حکومەتە هەیە؛ گوایە سەرۆکوەزیران و وەزیریشییان هەیە. لە ئێستادا لە دیلۆک و ئەستەنبوڵ دەژین. لە بنەمادا تورکیا دەیویست ئەم حکومەتە ئۆپۆزسیۆنە بباتە دیمەشق و دەسەڵات وەربگرێت. خواستی تورکیا ئەمە بوو. بەڵام وەک ئەوەی دەبینرێت هێزە درووستکەرەکانی ئەم یارییە، ئەو خواستەی تورکییان قبوڵ نەکرد. بژاردەکەیان ئەوەبوو دەرگا بە ڕووی سەرۆکی هەتەشە موحەمەد جۆلانییدا بکەنەوە. ڕوونبووەتەوە دەیانەوێت بە پێشەنگایەتی ئەو سوورییەکان کۆبکەنەوە و سەرلەنوێ دیزاینی بکەنەوە. تورکیایش ناچار بە قبوڵکردنی ئەمە بوو. لە بنەمادا خواستی دەسەڵاتداریی ئەکەپە ئەمە نییە. ئاکەپە لایەنگرەکانی خۆی ئامادە کردبوو، دەیویست ببنە دەسەڵاتدار. بەڵام هێز و بناغەیان نییە. ئەوەی خاوەنی هێزی بنەڕەتییە هەتەشەیە و سەرۆکی هەتەشەیە کە هەندێک پەیوەندی هەیە. دەیانەوێت خۆیان بگۆڕن و لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگەیان بۆ کراوەتەوە.
لە ئێستادا دەوڵەتی تورک ناچاربووە ئەم ڕاستییە قبوڵ بکات، بەڵام ئەمجارە زۆر و سەپاندن لە محمەد جۆلانی دەکەن. ڕاستە دەوڵەتی تورک هاوکارییان دەکات، بەڵام هێشتا جیاواز لە گرووپەکانی گرێدراوی تورکیا ڕێکخستنی کرد. حکومەتی ئۆپزسیۆن و هێزەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سووریا، ئەوانەی بە ڕێکخستن کرد. هەم ناوی سوپای نەتەوەیی سووریایی لەم هێزانە ناو و هەمیش پەیوەستی کردن بە خۆیەوە. بێگومان پەیوەست بوونی سوپایەکی نەتەوەیی بە وڵاتێکی بیانیەیەوە شتێکە کە نابێت ڕووبدات. هەرخۆیی ئاکەپە پێچەوانەی زۆرینەیی قسەکانی خۆی دەکات. پەیوەست بە سوپای نەتەوەیی سوریا شتەکە بەم جۆرەیە. بە کورتی و پوختی دەسەڵاتداریی ئاکەپە دەیویست هێزە گرێدراوەکانی خۆیی بێنێتە سەر دەسەڵاتداری، کاتێک ئەمە نەهاتە ئاراوە، ئەم جارە بە سەپاندن بەسەر هەتەشەدا دەیکات. ئیبراهیم کاڵن و بەرپرسانی هەواڵگری قەتەر پێکەوە ڕۆشتنە ئەوێ؛ هەندێک جموجوڵیان کرد و پەیامی 'ئێمە پێکەوەین' دەدەن. لە ئێستادا دۆخەکە بەو جۆرە نییە.
باشە، ئەم دۆخەی ئێستا گوایە تاکەی دەتوانێ بەم شێوەیە بەردەوام؟ بەراستی تا چەند ڕێگە دەدەن بە پێشەنگایەتی محەمەد جۆلانی سووریا سەرلەنوێ بونیاد بنرێتەوە؟ پەیوەست بەمەوە لە ئێستادا هیچ ناگوترێت. ئەمانە بابەتی گفتوگۆن و گەر پەیوەست بەمەوە کێشە دروستبێت، دیسان نیگەرانی و گریمانەی ڕوودانی شەڕی ناوخۆیە هەیە.
مەترسی هەرە گەورە دەوڵەتی تورکە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک خاوەنی ئامانجی جیاوازە. وەک ئەوەی باسمکرد، خواستییانە هەموو شتەکان بە گوێرەی خۆیان دیزاین بکەن. ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتییان ئەوەیە لەو سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەیە، کورد ستاتۆ و پێگەیەک بە دەستنەخات. لە ئێستادا کورد، عەرەب، ئاشووری پێکەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی سووریان بەدەستەوەیە. لە ئێستادا خواستی تورکیا لەناوبردنی ئەمەیە. بۆیە ئامانجی بنەڕەتییان ئەوەیە کورد لەوێ نەبێتە خاوەنی ستاتۆ. دەیانەوێت سووریایەکی ناوەندی دروست بێت و قورسایی دەخەنە سەر ئەوە. دەیانەوێت بە زهنیەتی عوسمانی نوێ، ئەم وڵاتە گرێدەن بە خۆیانەوە. یانی دەیانەوێت سووریا داگیرکەن و بیخەنە ژێر پاراستنی خۆیانەوە. ئەمەیان نەشاردووەتەوە. لە هەموو وتارەکانیاندا بە جۆرێک ئەمە دەردەبڕن.
ئایە هێزەکانی دیکە لەم پلانەدان، یان چەندە رێگە بەمە دەدەن؟ ئەمە جێگەی گفتوگۆیە. بێگومان وەک دەبیندرێت، هەموو شتێک بە گوێرەی خواستی تورکیا درووستنابێت. بەو شێوەیە ڕێگە بە هەموو شتێک نادرێت. لەبەرئەوەی ئەمەیان بۆ تورکیا پێش نەخستووە. ئەرێ؛ ڕۆڵی تورکیاش لەمەدا هەیە، بەڵام ئیرادەیەک هەیە. ئاخۆ ئەم ئیرادەیە تاچەند ڕێگە دەدات کە خواستەکانی تورکیا پێکبێن؟ لەبەرئەوەی ئامانجی سەرەکی پلانەکە، درووستبوونی ئاسایشی ئیسرائیلە. یانی لەسەر بنەمایی هەڕەشەکردن لەسەر ئیسرائیل، پلانێک درووستکرا. بەڵام تورکیا دەیەوێت پرۆسەیەکی پێچەوانەی ئەوە پێشبخات. یانی پلانی سونی-ئیسالامی شکست خواردووە لە میسر، لە ئێستادا دەیانەوێت لە سووریادا ئەنجامی بدەن. ئەمەش لەگەڵ خۆییدا پەرە بە ئیسلامی سیاسی دەدات. هەرخۆی ئاماژەکانی ئەمە دەبینرێت. ئەمەش لەگەڵ خۆییدا مەترسی دێنێت. بۆیە گریمانەی شەڕ و تێکۆشان لەسەر سووریا هەیە.
بەڵام شتی ئاشکرا ئەوەیە، ئیدی لە سووریادا قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە و ئەمەش تەنها بۆ سووریا نییە، لە بنەمادا بۆ هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە مانای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە. دەبێت ئەمە ببینرێت. وا دانراوە کە ئەم پلانە زۆرتر بەردەوام ببێت و لێرە بەدواوە، دەوڵەتی جیاواز دەبنە ئامانج. ناوی عێراق و هەندێک وڵاتی دیکە دەهێندرێت. واتە ئەم پلانە لەم چوارچێوەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوییندا بەردەوام دەبێت. بۆیە لە ناوچەکەدا گوزارشت لە قۆناغێکی نوێ دەکات؛ لەو چوارچێوەیەدا هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنرێت و ئامانجەکە لەسەر بنەمای دیزاینکردنی هەرێمەکەیە.
قۆناغەکەت هەڵسەنگاند. لەم قۆناغەدا کورد و بە تایبەت لایەنە کورییەکان پێویستە چی بکەن؟
وەک دەزانرێت لە پێشووشدا چەندین جار پلانی دیزانیکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوتن، بەڵام گەلی کورد لەو پڕۆسانەدا بەشداری پێنەکرا. ئێستا لە نێو ئەم پلانی دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دیارە کە جێگەی دەوڵەتی تورک نەبووە، بەڵام بەشێوەیەک هەندێک هێزیی پەیوەست کرد بە خۆیەوە و لەم پلانەدا جێگەی گرت. خواستی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کورد لەم پلانەدا جێگە نەگرێت. هاوشێوەیەیی ڕێککەوتنامەی لۆزان هەموو هەوڵێکی ئەوەیە بۆ ئەوەی جێگە نەدرێت بە کوردان. بە تایبەت نایەوێت ببێتە خاوەنی ستاتۆیەک. دەوڵەتی تورک چەندین جار قبوڵکردنی ستاتۆیی باشووری کوردستانی وەک هەڵەیەک هەڵسەنگاندووە. خودی ئەردۆغان دانی بەمەدا ناوە. لە ئێستاشدا هەمان هەڵە کە لە ڕاستییدا هەڵەیەک نییە، نایەوێت لە ڕۆژئاوا دووبارە بێتەوە. بێگومان بە گشتی دەیانەوێت ئەم سیاسەتە بەڕێوەبەرن. لە کاتێکی لەم شێوەیەدا کە هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە، ئەو شتەیی کە بۆ کورد پێویستییە 'ستراتیژی هاوبەشە'. کاتێک ئێمە ئەمە دیاری دەکەین، ناڵێین دەبێت ئیلا پێکەوەبن و هەمان بیرکردەنەوە هەبێت. دەبێت ستراتیژێکی هاوبەشی کوردان هەبێت و هەموو رێکخستنێک بۆ سەرخستنی ئەو ستراتیژە ببێتە هاوکار. گەر ئەمە درووست نەبێت، هەرخۆی دەوڵەتی تورک وەک گەل کورد ناڕوانێت، وەک هۆز هەڵیاندەسەنگێنیت. بۆ نمونە سەرۆکەکانی باشوور وەک سەرۆک هۆز دەبینێت. بۆیە پاگەندەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کورد نەتەوە نییە. بەم شێوەیە هەڵیدەسەنگێنێت. بەڵێ دەڵێن، 'کورد هەیە' بەڵام دەڵێن بەشێکە لە تورک و شتێکی جیاواز نیین. لە ڕاستییدا ئەم شرۆڤەیەش ناکەن. دەیانەوێت خۆیان بکەن بە سەرەوەر و حاکم. بۆیە گەلی کورد لە دژی ئەم سیاسەتە کە دانیان پێدانانێت و نایەوێت گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا جێگەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە دەبێت یەکگرتووبێت و بگەن بە بە ستراتیژێکی هاوبەش.
پەیوەست بەمەشەوە، لەم قۆناغە گرنگەدا لە هەموو کاربەدەستە سیاسییە کوردەکان و بە تایبەت لە پەدەکە، یەنەکە، پەیەدە هەموو سەرۆک و هاوسەرۆکانی پارتەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە ڕۆشنبیر و لە هەر کەسێک کە خۆی بە بەرپرس دەبینێت داوا دەکەم: لەم قۆناغە مێژوویەدا دەبێت هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەوە بجوڵێتەوە. نابێت هیچ کەسێک جەخت لە هەڵوێستی پێشووی خۆی بکاتەوە. با هیچ کەسێک لە پێش یەکبوونی پلاتفۆرمێک بە جیاوازییە فکری و ئایدۆلۆژییەکانییەوە نەبێتە ئاستەنگ. دەبێت بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بە بنەما بگرێت، نەک بەرژەوەندی ڕێکخراوەیی. وەک ئەوەی گوتم گەر یەکێتییەکی ڕێک و پێکیش نییە، دەبێت دیالۆگ هەبێت؛ دەبێت نزیکایەتی هەبێت. بۆ نموونە لە ئێستادا لە ڕۆژئاوادا نابێت گەلی کورد بکەوێتە نێو خزمەتکرنەوە. گەلی کورد لەوێ لاواز نییە؛ دەرفەتییان بۆ ڕەخساوە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرکەوێت دەبێت هەموو سیاسەتەمەدارێکی کورد پشتگیریی لە ڕۆژئاوا بکات. بۆ نمونە تا ئێستا دەروازەی سنوری سێمێلکا داخراوە. ئاخۆ ئەمە چۆن هەڵسەنگێندریت! نابێت شتی لەم جۆرە هەبێت. لەم قۆناغە گرنگەدا نابێت لە نێو کورداندا دابڕان هەبێت؛ مێژوو ئەوە دەخوازێت.
دەبێت هەمووان ئەوە بزانن؛ تا دەوڵەتی تورک کوردەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی و مافەکانیان قەبوڵ نەکات، لە ناوخۆدا کێشەی کورد چارەسەر نەکات، کوردەکانی پارچەکانی دیکەش هەرگیز نابنە دۆستی. لەبەرئەوە کام پارچە دەبێت گرنگ نیە، لە هەموو ئەو کوردانە دەترسن کە مافی خۆیان بەدەستهێناوە و بوونە خاوەنی ستاتۆ. لە ئێستادا ڕۆژئاوا وەک ترسێک لەسەر خۆیان دەبینن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی وا بیردەکاتەوە کە ببێتە نموونەیەک و کوردان لە باکووریش ئامانجی ئەوەبکەن کە ئیلا ببنە خاوەنی ستاتۆ. بۆیە بە مەترسی دەبینێت. بۆیە دەوڵەتی تورک تاکو لە نێو خۆییدا پرسی کورد چارەسەر نەکات، ئەوا بە شێوەیەکی بەردەوام دووژمنایەتی کوردان دەکات. ڕەنگە وەک ئەوەی لە ئێستادا هەیە هەندێک پەیوەندی تاکتیکی دروستکردبێ، بەڵام وەک ستراتیژی دژبەریی دەکات. دەبێت هەمووان ئەمە ببینێت و بیزانێت کە دۆستایەتیکردنی دەوڵەتی تورک هیچ مانا و سوودێکی بۆ گەلی کورد نییە. دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت و بە گوێرەی ئەمە هەموو کەسێک سیاسەتی نەتەوەیی بە بنەما بگرێت. سوودی گەلەکەمان لەمەدایە. بۆئەمەش جارێکی دیکە داوا لە هەموو کەسێکی خۆ بەرپرسیارزان دەکەم هەڵوێست و نزیکایەتی خۆیان لەبەرچاو بگرن. دەبێت هەموو هەڵوێستە هەڵەکان لەم قۆناغەدا تێپەڕ بکرێت.
بە گشتی دەتوانم ئەمە دیاری بکەم، بەڵام لە لایەنی ڕۆژئاواوە ئەمە بووە بە پێویستی و حەتمییەتێک. دەبینین ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرپرسانی ڕۆژئاوا بە بەردەوامی باسی یەکێتی ناوخۆیی دەکەن. ئەمە بە درووست دەبینین و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵییداین. دەبێت ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوخۆییدا یەکێتی خۆی درووستبکات، ببێتە یەک دەنگ و بەم جۆرە بچێتە دیمەشق. پێویستە بەم جۆرە بێت. هەڵبەتە ڕۆژئاوای کوردستان هەر تەنها خۆی نییە؛ لەگەڵییدان خوشك-برایی عەرەب، سووریانی هەیە؛ دەبێت لەگەڵ ئەواندا ببێتە یەک دەنگ، بەم شێوەیە خۆیان بکەنە یەک هێز و ئیرادە. بەم شێوەیە دەنگییان بەهێزتر دەبێت. بۆیە ئەمە مەرجە بۆ ڕۆژئاوا.
لە ڕۆژئاوادا تا ئێستا هەندێک لایەنی کوردی کە بە خۆیان دەڵێن هاوپەیمانی (ئۆپۆزسیۆن) بوونیان هەیە. دەبێت لەگەل ئەم گرووپانەدا هیوای گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەدەستهێنانی هەندێک شتیان هەبووبێت. لە بەرنامەی ئەم پێکهاتەوە و بەرهەمهێنەرەدا کە بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن، زۆر باسی ماف بۆ کوردان ناکات. بەڵام هیشتا خواستێکی وەهای هەندێک لایەن هەبوو. بەڵام لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆن خۆی کەوتووەتەوە بۆشاییەوە. لەبەرئەوەی هێزێکی ئەوتۆییان نییە؛ هەروەها هیچ کەسێک بە جدی وەریان ناگرێت. هەرخۆی لە ئێستادا لە دۆخێکدان کە ناوی خۆیان بگۆڕن. هەرخۆی تا ئێستا بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس بەخۆیان دەگوت ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لەمەو بەدوا چۆن دەڵێن ئۆپۆزسیۆن! پێویستە بزانرێت کە ئیدی هیچ خێر و چاکەیەک لەوێوە نایەت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەم دۆخەش درووستبووە، هیشتاش هەندێک بەرپرسی ئەنەکەسە وەک وتەبێژی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک قسەدەکەن. دەبێت ئەم زمانە تەرک بکرێت. بۆ مەگەر کارییان ئەوەیە وەک پارێزەر و وتەبێژی تورکیا قسەکەن! دەوڵەتی تورک وەک دەوڵەتێکی هەژمونخواز و فشارکەر دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات. تۆ پێش هەموو شتێک وەر ناو باخچەکەی خۆت، یانی وەرە لای کورد. ئیدی بەسە خزمەتکردنی کەسانی جیاواز. ئیدی هەندێک کوردایەتییان هەبێت و خزمەتی خۆتان بکەن. ئەوەی درووستە ئەمەیە و لەو باوەڕەداین کە لە ڕۆژئاوا یەکێتی درووستببێت.
هەڵبەت دواتریش هەموو کوردستان پێویستی بە یەکێتی و یەکگرتووی هەیە. لەبەرئەوەی دەرکەوتووە ئەم قۆناغە تەنها لە سووریادا نامێنێت و بڵاودەبێتەوە. ڕەنگە سبەیی لە عێراقیشدا هەندێک پێشهاتی نوێ بێتە ئاراوە. یانی یەکگرتووی لەم قۆناغەدا پێویستییە. بێگومان ئەم یەکگرتوویەیی کە باسی دەکەم، بە خەیاڵکردن نیە، بەشێوەیەک هەمووان کۆببنەوە و بڵێن 'دەبینە یەک' یەکێتی نابێت. بە داخەوە دەرکەوتووە لە کوردستاندا ئاوا سوک و ئاسان درووست نابێت. بەڵام بە لایەنی کەمەوە با دیالۆگ هەبێت؛ ستراتیژێکی هاوبەش هەبێت. دەبێت هەمووان لەمڕوەوە بە بەرپرسیارانە نزیک بێتەوە و هەوڵدانی هەبێت.
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەڵێن پەکەکە لە ڕۆژئاوادا هەیە و ئێمە پەکەکە لە ناودەبەین. وەک ڕێکخستن ئێوە بوونتان هەیە لە ڕۆژئاوادا؟
تەنها ناڵێن 'لە ڕۆژئاوا پەکەکە بوونی هەیە'، دەڵێن، "لە ڕۆژئاوادا دەسەڵاتی پەکەکە هەیە و ئەوە لە ناودەبەم." ئەمە زمانی شەڕی تایبەتی تورکیایە. نموونەیەک؛ لە ئێستادا هەتەشە لە لایەن هەندێک دەوڵەت و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە. بەڵام وەک پەکەکە بەم شێوەیە نین. لە پێناو بەرژەوەندی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، خستیانینە لیستی تیرۆرەوە. بەدەر لەمە، نەتەوە یەکگرتووەکان و جیهان خستینییە لیستی تیرۆرەوە. ئەو دەوڵەتانەی ئێمەیان خستە لیستی تیرۆرەوە بۆ بەرژەوەندی پیس و نایاسایی خۆیان ئەمەیان ئەنجامدا. لەبەر ئەمە دۆزییان لەسەر کردیینەوە. نموونەیەک یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٢ دا خستیینیە لیستی تیرۆرەوە، ئەو کاتە هیچ شەڕێک لە ئارادا نەبوو. شەڕمان ڕاگرتبوو. یانی لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیاندا ئەم ناحەقی و نایاساییەیان کرد. ئێمە تەڤگەرێکین بۆ مافی سروشتی و جەوهەری گەلی کورد تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. هەرکەسێک لە جێگەی ئێمە بێت ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبات. ئەمە تێکۆشانێکی مافدارە و بە گوێرەی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانە. گەلێک کە دابڕێندرابێت لە زمان، هەبوون، مێژوو و هەموو شتێک، مافی تێکۆشانی هەیە. ئێمەش ئەمە دەکەین. بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی نا یاسایی ئێمەیان خستە لیستی تیرۆرەوە.
لە ئێستادا دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەمە بەکاربهێنێت و بەرانبەر هەر کوردێک کە خاوەنداری لە دۆزی ناسنامەی خۆی بکات دەڵێت 'ئەمە پەکەکەیی یە' تەماشاکەین، لە باکووری کوردستان حەز لە کام ئەندامی دەم پارتی نەکات دەڵێت 'ئەمە ئەندامی پەکەکەیە' ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە خەباتی زمان و وێژەیی بەڕێوەدەبەن.
ئەکادیمیسیەن دەگرن. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مامۆستایەک لە زانکۆی دیجلە بە تاوانی ئەندامێتی پەکەکە دەستگیرکرا. چالاکوانانی ئازادی ژنان و گەنجان، بیانەوێ کێ بگرن دەڵێن؛ "ئەمە ئەندامی پەکەکەیە". هەروەها بەهۆی ئۆپوزیسیون بوونی جەهەپە، دەیەوێت لەم ڕێگەوە فشار بخاتە سەری. کوردانی ناو جەهەپە لەسەر تۆمەتبارکردنیان بەوەی ئەندامی پەکەکەن لێپێچینەوەیان لێدەکرێت و دەستگیریان دەکات. نموونەی دیاری ئەمەش ئەحمەد عوزێر سەرۆکی شارەوانی شاری ئەسێنیورتە. کوردە ئەکادیمیستەکان، لە زۆربەی ئەکادیمیاکان کە دامەزراون، بۆ ئەوەی دەستگیرییان بکات، دەڵێن ئەمە کوردە و بەدواداچوونیان بۆ دەکەن و دەیانخەنە بن چاودێرییەوە. بۆیان دەرکەوتووە کە عوزێر بابەتێکی لەسەر خۆبەڕێوەبەری نووسیوە و جارێک لە کۆبوونەوەکانی ئیمرالیدا باسی لێ کراوە. وتیان؛ "ئەمە ئەندامی پەکەکەیە" و دەستگیریان کرد. واتە ئەمە شێوازێکی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکە ئەم شێوازە بۆ ئاستەنگی کورد بەکار دەهێنێت. دەڵێت؛ "ڕۆژئاوا پەکەکەیە بۆچی؟ چونکە دەیانەوێت ستاتۆیە لەوێ لەناو ببات. لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و سیستەمی ئەوێ نیگەرانە و پێێ قبووڵ ناکرێت، دەیەوێت لەناوی ببات. بۆیە لەکاتی ناوهێنانیاندا ناڵێت پەیەدە/یەپەگە، بەڵکو یەکسەر دەڵێت پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە. ئەمە زمانی شەڕی تایبەتە. بە ئەم زمانەوە هەموو کوردێک کە پێداگری لەسەر ناسنامەی خۆیان دەکەن بە ئامانج دەگرێت. بۆیە هەموو دەوڵەت، لایەن و سیاسەتمەداران - کورد بن یان نا - نابێ بە زمانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک فریو بخۆن.کورد، عەرەب، گەلی ئاشووری و سوریانی، بە سیستەمێکی دیموکراتیک پێکەوە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان دامەزراندووە و دەیانەوێت خاوەن ستاتۆی خۆیان بێت. ئێمە وەک پەکەکە لە ڕۆژئاوادا نین. ڕۆژئاوا هیچ پەیوەندییەکی سروشتی و ڕێکخستنیمان لەگەڵ هیچ ڕێکخستنێکی ئەوێدا نییە. هەمووان دەزانن کەی ڕۆیشتین وکەی گەڕاینەوە. کە داعش هێرشی کرد، چووینە کەرکوک، هەولێر، مەخموور، شەنگال و بێگومان کۆبانێ و ڕۆژئاوا. بەڵام ئێمە لە هیچ یەک لەو شوێنانە نەماینەوە و گەڕاینەوە، بەڵام ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێن پەکەکە لەوێ هەیە. نا، هیچ شتێکی لەو جۆرە ڕاست نییە.
بەڵام لێرەدا شتێک هەیە: "ڕێبەر ئاپۆ فەلسەفەیەکە، پارادایمێکە. هەرکەسێک پەیڕەوی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بێت، کە پارادایمی کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادیی ژن دامەزراوە، مانای ئەوە نییە کە ئەوان ئەندامی پەکەکەن. ئەگەر ئەمە وابێت بۆ نموونە ئێستا لە ئەرژەنتین حزب هەیە لە سەر هێڵی ئاپۆیی دامەزراون. لە پاکستانیشدا هەن. زۆر شوێنی تری جیهان هەیە. ئایا ئەوانیش ئەندامی پەکەکەن؟ نەخێر. وەک چۆن لە ڕابردوودا پارتە کۆمۆنیستەکان لەسەر بنەمای مارکسیزم دامەزرابوون زۆر بوون، بەڵام هیچیان گرێدراوی ئەویتر نەبوون. ئەمڕۆهێڵی ئاپۆیی پارادایم و هێڵێکی فەلسەفیە. ئەگەر هەندێک ڕێکخستنی ڕۆژئاوا پشت بەو هێڵە دەبەستن، مانای ئەوە نییە کە ئەندامی پەکەکەن. پەکەکە بزوتنەوەیەکە خاوەن ڕێکخستن و بەرنامەی ناوخۆیی خۆیە و بەرپرسیاری کاروباری خۆیەتی. بەکورتی هەموو ئەمانە شێوازی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکن. ئەمە ڕاستیەکە و پێویستە هەموو کەسێک بەپێی ئەم ڕاستیە مامەڵە بکات.
ئێوە باستان لە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا کرد. ئایا مەترسی ئەوە هەیە تورکیا دەستبەجێ لەبواری سەربازییەوە هێرش بکاتە سەر سوریا؟
پرۆسەیەک کە ئێمە تێیداین، پرۆسەیەکی وەهایە کە شەڕێکی ئاڵۆز و هێزێکی بەرفراوانی تێدایە. ڕوونە کە دەسەڵاتدارانی تورکیاش کەمێک خوێندنەوەیان بۆ ئەم دۆخە هەیە. ئەوان دەیانەوێت شێوازی شەڕی هەمەلایەنە بەکاربهێنن. لێرەدا هێزەکانیان لە سوریا بەڕێکخستووە. هەروەها ئەو کەسانەی لە شەڕی سوریا هەڵهاتن و چوونە تورکیا پێویستیان بە پارە بوو. سەرەڕای ئەوەی قەتەر ڕۆڵی خراپی دژ بە کورد بەڕێوە دەبات، بەڵام پارەی پێدان و لە هەمان کاتدا راهێنانی پێکردن. هەندێک گروپ پێشتر بوونیان هەبوو. میت پەیوەندی پێیانەوە کرد و ئەم گروپانەی ڕێکخستەوە و ناوی ڵێنا سوپای نیشتیمانی سووریا. هەندێک کەس لەگەڵ NSA و HTS وەک یەک دەبینن، بەڵام وەها نییە. HTS هێڵێکی ڕوونی هەیە و جددیەتی باسی لێدەکرێت. بەڵام ئەمە وا نییە. ئەمانە چەتەن، بۆ پارە لەدەوری یەک کۆبوونەتەوە. بەڵام لەهەمانکاتدا هێزی تایبەتی دەوڵەتی تورک دەچنە ناویانەوە و جلوبەرگی ئەوان لەبەر دەکەن. ئەوانەی بەڕێوەبەرایەتی شەڕی ئەم هێزانە و سەرۆکایەتی ئەو چەتانە دەکەن، جەنەراڵەکانی تورکن. هەروەها تانک و زرێپۆش و ئامێری جیاوازیان پێدەدرێت. بە فڕۆکەکانیان پشتگیریان دەکەن و تاکتیکیان پێدەبەخشن. هێزێکی وایان پێکهێناوە. ناوی ئەم هێزە NSA یە، بەڵام لە بنەڕەتدا هێزێکی گرێدراوە بە تورکیاوە. کەس ناتوانێت بڵێت ئەمە هێزێکی سوریایە. ئەمە هێزی تورکیایە. ئەوان بۆ ئامانجەکانی تورکیا کار دەکەن، ئەوان سیخوڕی تورکیان. مووچەکانیان لە تورکیا وەردەگرن. هەروەها ڕێنمایی لە تورکیاوە وەردەگرن. فەرماندەی هێزی قەسەدە دوو ڕۆژ لەمەوبەر قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و ڕایگەیاند؛ ئێمە قسەیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئەوان دەڵێن تەنها تورکیا دەتوانێت بڕیار بدات." چونکە ئەوان خاوەن ئیرادە نین. لەبەر ئەوە بۆخۆیان پەروەردەیان کردووە، دەیانەوێت بە پێی پلانی خۆیان شەڕ بکەن.
بێگومان ئەگەر ناچار بێت بە سوپای خۆی دەستوەردان دەکات، بەڵام بۆ ئەوەی سوپا دەستوەردان بکات، دەبێت پشتگیری هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا بەدەست بهێنن. لەم بابەتەدا کۆمەڵێک کێشەیان هەیە. بەڵام دەیەوێت لەڕێگەی ئەم لەشکر و چەتانەوە کە لەڕووی تەکنیکییەوە ئامادەی کردووە و بەنهێنی سەربازەکانی تێدا بەشدار کردووە لە دژی کورد شەڕ بکات. ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕە لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە. ئەمە ئامانج و ڕێبازی سەرەکیی ئەوانە.
ڕێبازی دووەم ئەمەیە؛ لە ڕێگەی ئەم چەتانەوە دەیەوێت پەیوەندی لە گەڵ هەندێک لە عەشیرەکان دروست بکات بە وتنی: "عەشیرەکان سەرهەڵدان دەکەن" دەیهەوێت ئاژاوەگێڕی دروست بکات. ئەوان دەیانەوێت چەتەکانی NSA لە بەرەی شەڕدا بەکار بهێنن. ئەوەمان لە عەفرین بینی چی دەکەن. خەڵک دەکوژن دەڕفێنن و داوای پارەیان لێدەکەن و ماڵی خەڵک بە تاڵان دەبەن. ئەوان بە تەواوی بەناوی دەوڵەتی تورکەوە هەر کارێک دەکەن. ئەمە ستراتیژی دەوڵەتی تورکە لە سوریا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆیە وتم "تورکیا لە سوریا بەدوای ئاشتیدا ناگەڕێت، شەڕێکی بەردەوام و هەمەلایەنەی دەوێت". چوونکو دەڵێت "شەڕ دەکەین، لەناویان دەبەین."
لەبەرامبەر ئەمەدا گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت وریا بن. ڕۆشنبیرانی عەرەب و لایەنە عەرەبییەکان دەتوانن لەم بارەوە ڕۆڵی گەورە بگێڕن. هەروەها گەلی مەسیحی و ئاشووری – سوریا و ئەرمەنی هەموویان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت. پێویستە ئەم پلان و ستراتیژیانەی دەوڵەتی تورک پووچەڵ بکەنەوە. هەروەها ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەتوانێت ڕۆڵێکی زۆر گرنگ لە بنیاتنانی سوریایەکی نوێدا بگێڕێت. لە هەلومەرجی ئێستادا ئیدارەیەکی دیموکراتیک بەڕێوە دەبات. یەکسانی گەلان و بیروباوەڕەکان تێدا ڕەوڵێکی بنەڕەتییە. لەسەر ڕوانگەی نەتەوەی دێموکراتیک دامەزراوە. ئەگەر لە دیمەشق و هەموو سوریا بە میتۆدی سیاسی و دیپلۆماسی تێکۆشان بکەن، دەتوانن ئەم مۆدێلە لە هەموو سوریا پەرەپێبدەن. تەنها بەم شێوەیە دەتوانن نیشان بدەن کە دەتوانن یەکێتی سوریا بپارێزن و لە بنیاتنانەوەی سووریا ڕەوڵ ببینن. نموونەیەک لە یەکسانی ڕاستەقینەی کورد و عەرەب و ئاشووری-سوریا و هەموو گروپەکانی تر، نمونەی میتۆدی دیموکراتیکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەماوەی نزیک لە ١٠ساڵە جێبەجێ دەکرێت.
وەک محەممەد جۆلانی وتی: "بەڕێوەبەریمان لە ئیدلب ئەزمونی بەدەستهێنا. ئێستا لە هەموو سوریا هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەین"، لێرەدا نموونەیەک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە. هەروەها پێویستە ئەمەش لەبەرچاو بگیرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بە دڵنیاییەوە شتێکی زۆر مانادارە و سوودی بۆ گەلان دەبێت؛ بەڕاستی پیرۆزە. لە ڕاستیدا نموونەیەکی گەورەیە نەک تەنها بۆ سووریا، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە. بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرانی گەلانی عەرەب و ئاشووری – سوریا و کورد خاوەنداری لەم یەکگرتووییەی کە هەیە بکەن. دەست لە گەمەیەی بەمشێوەیە هەڵبگیردرێت، تێکۆشانێکی سیاسی-دیموکراتیک ئەنجام بدرێت، و بەم شێوەیە بخرێنە سەر مێز و کاریگەری خۆیان لە هەموو سوریادا نیشان بدەن. ئامانجیان دەبێت دیموکراتیکردنی سوریا بێت. ئەمڕۆ هێزی دیموکراتیزەکردنی سوریا بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە و دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بوونی هەیە و کاریگەری لەسەر هەموو سوریا دەبێت. بەم شێوەیە تێکۆشان بەڕێوە بچێت. ئەمە بۆچوونی ئێمەیە و لەو باوەڕەداین بەمشێوەیە سوودی بۆهەموو گەلان دەبێت.
لەم ماوەیەدا لە چەمکی سەربازیدا گۆڕانکاری زۆر ڕوویدا. هێزە کوردییەکان دوای تەل ڕەفعەت و شەهبا لە منبج پاشەکشەیان کرد. باس لە ڕێککەوتن دەکرێت. لەم بارەیەوە چی دەڵێن؟
بێ گومان ئێمە زانیاری ڕاستەوخۆمان نییە، بەڵام هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بەدواداچوونی بۆ بکەین. لە ڕاستیدا هەموو شتێک ڕوون دەکەنەوە. پێدەچێت هێزە کوردییەکان و هاوبەشە عەرەبەکانیان لەو ماوەیەدا شەڕیان کردبێت. بێ گومان هەموو شتێک زۆر بە خێرایی لە سوریا ڕوویدا، کەس چاوەڕوانی پێشهاتە لەناکاوەکانی لەو شێوەیەی نەدەکرد.
بە بۆچوونی ئێمە بڕیاری کشانەوەی نەک هەر هێزە سەربازییەکان لە شەهبا و تەل ڕفعەت، کە هێزی ڕزگاری عەفرینی لێیە- بەڵکوو بۆ گەلی ئەوێش ڕاست و شیاو بوو، چونکە شەڕی ئەوێ هەندێک مەترسیی بەدوای خۆیدا هێنا. شەڕێکی یەک ڕۆژە ڕوویدا و دوای ئەوە بڕیاری ڕاوەستاندا و بە سەرکەوتوویی پاشەکشەیان کرد. ١٢٠ هەزار کەس بە سەلامەتی گواسترانەوە. باش بوو چونکە گەلەکەمان لەوێ زیاتر گەلی عەفرین بوون. پێشتر کۆچیان کردبوو. ئەوان لە کەمپەکاندا دەژیان، ئەگەر لەوێ بمانایەوە چارەنووسیان دەکەوتە مەترسیەوە. چونکە ئەو گروپانە دوژمنی گەلەکەمانن. بە هاوکاری فەرماندەیی قەسەدە گەلی ئەوێ بە سەلامەتی گواسترانەوە. هەروەها باشتر وا بوو گەلەکەمان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەڵەب بمێنێتەوە، چونکە ژمارەی گەلەکەمان لەوێ زۆرە. نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس لەوێ دەژین. بێگومان پلانی هێرشی تورکیا لە منبج جێبەجێ کرا. دیارە بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەییش دەستوەردانیان کرد، گفتوگۆ، ئاگربەست و ڕێککەوتن کرا.
بێ گومان دەوڵەتی تورک هەموو ئەمانە پێچەوانە دەکاتەوە. بۆ نمونە دەڵێن لە تەل ڕەفعەت و شەهبا سەرکەوتین. بەڵام ئەگەر لەو تونێلانەدا شەڕ بکرایە، دوو ساڵ نەیاندەتوانی داگیری بکات. بڕیاری خۆیان دا و لەوێ پاشەکشەیان کرد. ئێستا ئەوەندەی لە ڕاگەیاندندا دەیبینین دەوترێت لە منبج ڕێککەوتن کراوە. بێگومان مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێ و دەپرسن بۆچی شەڕێکی توند لە منبج ڕووی نەدا؟ لە ڕاستیدا چەند ڕۆژێک شەڕ ڕوویدا، بەڵام دواتر شەڕ ڕاگیرا. پاشان ڕوون بووەوە کە لەوێ بە نێوەندگیری هێزەکانی هاوپەیمانان ڕێککەوتن ئەنجام دراوە. نە چەتەکانی NSA سەر بە دەوڵەتی تورک و نە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە منبج نامێننەوە. بە واتایەکی تر ڕێککەوتن کراوە کە 'هەردوو هێزەکە لە منبج بکشێنەوە و لە ڕێگەی ئەنجومەنەی هاوبەشەوە بەڕێوەی دەبرێت'. ئەمەمان بیستووە. بەم شێوەیە ڕێککەوتنێک کراوە و لەسەر بنەمای ئەمەش هێزە کوردییەکان و هاوبەشە عەرەبەکانیان شەڕەکەیان ڕاگرت.
لە لایەکی دیکەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر قەرەقۆزاق و بەنداوی تێشرین. لەوێ ناوچەیەک هەیە بە ناوی دێر حافیر، لەوێ هێرشیان ئەنجامدا. واتە دەیانویست سنوورەکانیان فراوان بکەن، ڕەنگە دەیانویست ببنە هەڕەشە لەسەر کۆبانی، دەیانویست پرد و بەنداوی تشرین بگرن. بۆیە هێرشەکەیان چڕ کردەوە. هەرچەندە سەرەتا زانیاری زۆرمان نەبوو، بەڵام ئێستا راگەیاندنەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاویان کردۆتەوە و وێنەکانیش بڵاو بوونەتەوە. لەوێ شەڕێکی مەزن ڕوویدا. لە ڕاستیدا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و هێزەکانی ژێر فەرمانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لەوێ بەرخۆدانێکی مێژوویییان ئەنجامدا. تانک و ئۆتۆمبێلێکی زۆری چەتەکان تێکشکێنران. باس دەکرێت زیاتر لە ٢٠٠ چەتە کوژراون. ئەو وێنانەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەرخەری ئەوەی کە شەڕێکی گەورە لە ئارادایە. دیارە دەوڵەتی تورک لەوێ شەڕی ڕاگرت. ئەگینا ئەوان بەردەوام دەبوون ئەگەرنا ڕێککەوتنیان جێبەجێ نەدەکرد.
دیسانەوە بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی قەسەدە، چەتەکان مەرجەکانی ڕێکەوتنیان جێبەجێ نەکردووە. چونکە لە منبج دەڵێن 'ئێمە سەرکەوتین'. بەڵام وەک ڕاگەیەندرا ئەگەر هێزەکانی قەسەدە لەوێ شەڕیان بکردایە، هێندە بە ئاسانی داگیریان نەدەکرد. نابێت کەس خۆی فریو بدات. چونکە لەم دواییانەدا یەکێک لە بەرپرسانی تورکیا لە ڕاگەیاندندا وتی: "ئێمە لە یەک ڕۆژدا مبنجمان گرت، واتە دەتوانین بگەینە هەر شوێنێک و داگیری بکەین. ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە. چونکە ئەوانەی بەساڵانە کاریان کردووە و تونێلیان دروستکردووە بە دڵنیاییەوە بۆ شەڕێکی یەک ڕۆژە دروستیان نەکردبوو. بەڵکوو بە پێ ڕێککەوتن و ئاگربەست کراوە.
لە ڕاستیدا لە ڕاگەیاندنەکاندا ڕایانگەیاندووە کە تشرین و قەرەقۆزاقیشیان گرتووە
بەڵێ؛ دەڵێن ئێمە ئەو شوێنانەمان گرتووە، ئەمە شێوازێکی شەڕی تایبەتە. لە ڕاستیدا ئێستا پرسیارێک دێتە پێشەوە کە ئایا گۆڕی سلێمان پاشا ببرێت یان نا؟ باسی لەسەر دەکەن. هەرچەندە نەیانگرتووە، بەڵام وەک ئەوەی داگیریان کردبێت، باسی لێدەکەن. چۆن بەبێ ئەوەی ئەوێ داگیر بکرێت دەبرێت؟ بەڵام وەک لە گفتوگۆکاندا دەرکەوتووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە تەنها ٧ کەس دەبوو بێنە ئەوێ و بە چەکی سووک وەک دەمانچە پاسەوانییان دەکرد. بۆیە ئەمەیان قبوڵ کردووە. بێگومان ئەمە شتێکی ئاسایی و جیهانییە. ئەگەر بچنە سەر گۆڕی سلێمان شا، پێموانییە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و نە خەڵکی ئەوێ ناڕەزایی دەرببڕن. ئەگەر ڕێکەوتن لە منبج ڕوونەدات، ڕەنگە لێرەش ڕوونەدات. من بە وردی نازانم، بەڵام ئەوەی لێرەدا ئاشکرا دەبێت ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک شەڕی دەروونی و تایبەت بەڕێوەدەبات و سەرەڕای ڕێککەوتن دەڵێت: 'سەرکەوتنم بەدەست هێنا'. بە گشتی هەموو پلانانەکان پووچەڵکرانەوە. بێگومان لەو باوەڕەدا نیم لە پلانەکاندا ڕاوەستن. وەزیری دەرەوەیان دەڵێت لەناویان دەبەین. چونکە کۆمەڵگای تورک بەم شێوەیە ڕاهاتوون و ئامادەکاری بۆ ئەو خواستەیان دەکەن. لە کاتێکدا کورد پێکهاتەی ئەو ناوچەیەن. بۆچی هێرش دەکەنە سەریان؟
ئەوان دەیانەوێت شەڕەکە بوەستێت، بەڵام تورکیا خوازیاری شەڕە
ئێستا حکومەتی دیمەشق تازە پێکهێنراوە و ڕایانگەیاندووە کە دەبێت شەڕ لە سوریا بوەستێت. وادیارە هێزەکانی هاوپەیمانیش دەیانەوێت شەڕ کۆتایی بێت، بەڵام تورکیە دەیەوێت شەڕ بەردەوام بێت. واتە بەم شێوەیە دەیەوێت ئیرادەی گەلانی ئەوێ پێشێل بکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرفەتێکی بەهێزتری هەیە و دەتوانێت بەهێزتر شەڕ بکات. بە گشتی لەم پرۆسەیەدا کە لە ٣٠ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێکردووە، بە گشتی دەبینین هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتوو بن لە ڕاپەڕاندنی پێگە سیاسی و سەربازییەکانیاندا. لە سیاسەت و شەڕدا شتی وا هەیە. دەتوانیت پاشەکشەی تاکتیکی بکەیت بۆ بەرگریکردن لە بەها ستراتیژییەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی ستراتیژی. تەنانەت دەکرێت هەندێ شتی دیکەش بدەیت. پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین. بۆیە لە هەندێک شوێن لەوانەیە کشابێتنەوە. بۆ نموونە هەندێک کشانەوە هەڵەیە. بۆ نموونە؛ چوڵکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەڵە بوو، بەڵام ئەمە جیاوازە. چونکە سوریا لە پروسەی نوێ داڕشتنەوەدایە. هەر بۆیە گرنگە. دەبێت بە دروستی ببینرێت.
نابێت کەس شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بەجێ بهێڵێت
هەروەها دەمەوێ ئەمەش بڵێم: "کۆچکردن لە بنەڕەتدا هەڵەیە. نابێت کەس کۆچ بکات، بەڵام عەفرین تایبەت و جیاوازی خۆی هەیە. لە ڕاستیدا ئەوان پێشتر کۆچیان کردبوو. خۆزگە ئەمە ڕووی نەدا، بەڵام ڕوویدا. گەلەکەمان لە خەیمەکاندا دەژیا. ئەگەر لەوێ بماناێەوە ئەمە ڕووی نەدەدا. بەڕاستی گەلی عەفرینمان زۆر وڵاتپارێزن. بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە هەموویان دەکەم. بەساڵانە زۆر لە نێوانیاندا ماومەتەوە. مرۆڤی زۆر وڵاتپارێزن. بۆیە زۆر باش بوو بێنە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری و لە لایەن هێزەکانی قەسەدەوە بپارێزرێن، بەڵام کۆچ بە گشتی دروست نییە. بۆ نمونە نەدەبوو دانیشتوانی شێراوا و شەهبا کۆچ بکەن. ڕەنگە پێشتر نەیانویستبێت، بەڵام دواتر بینییان چەتەکان دەیان چەوسێننەوە و ئەوانیش مەجبوور دەبن کۆچ بکەن. بەڕای ئێمە کۆچکردن لە گوند و شارەوە هەڵەیە. خەڵکی عەفرین لە گونددا نەبوون، لە خەیمەدا بوون؛ کۆچکردنی ئەوان پێویستییەک بوو و ڕاستە. جگە لەوەش کۆچکردن هەڵەیە. چونکە ئەوان شوێنەکان داگیر دەکەن.
لەم پڕۆسە گشتییەدا تێدەگەین کە گەلی کورد و عەرەب و ئاشووری-سوریانی لە خاڵێکی هاوبەشەوە پاراستنیان کردووە و بە توندی وەڵامدانەوەیان کردووە. بەتایبەت بەرخۆدانی هەفتەی ڕابردووی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین واتایەکی زۆر مەزنی هەیە. ئیرادەیەکی مەزن لەوێ نیشاندرا.
لە کۆتاییدا دەڵێم: "ئێمە لە قۆناغێکی گرنگ و مێژوویین. لەسەر ڕۆژئاوا هەم مەترسی گەورە هەیە و هەم دەرفەتی گەورە. گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت خۆی بۆ هەموو شتێک ئامادە و بەڕێکخستن بکات. بێگومان شانسی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەرفەتی زیاتر زۆرە. هیوادارین و لەو باوەڕەداین کە گەلانی هەرێمەکەمان بە ئەزموونی خۆیان، یەکبگرن سەردەکەون. لەم پڕۆسە مێژووییەدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.