هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران و سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا
لە شارەکانی دوسڵدۆرف و فۆرتسهایمی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران و سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا.
لە شارەکانی دوسڵدۆرف و فۆرتسهایمی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران و سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیل کە پشتگیری لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەن، لە شاری دوسڵدرۆفی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
گەنجان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کۆبوونەوە و پاش خولەکێک ڕێزگرتن دەستیان بە ڕێپێوان کرد، پانکارتی “DEFEND ROJAVA! STAND UP FOR ROJAVA!” (ڕۆژئاوا بپارێزە! ڕاپەڕە لەپێناو ڕۆژئاوا!) و چەند پانکارتێکیان بۆ تیشک خستنەسەر کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و قەسەدەیان هەڵگرت و درووشمی "تیرۆریست ئەردۆغان" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
هەروەها لەسەر ڕێگەی ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراویان بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە و تیشکخرایە سەر هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوا و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک.
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی درووشـم کۆتایی هات.
فۆرتسهایم
لە شاری فۆرتسهایمی ئەڵمانیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.