چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ بانگەوازیان کرد بۆ ستراسبۆرگ
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ بانگەوازیان کرد بۆ ستراسبۆرگ و سڵاویان لە بەرخۆدانی تشرین کرد.
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ بانگەوازیان کرد بۆ ستراسبۆرگ و سڵاویان لە بەرخۆدانی تشرین کرد.
ڕێپێوانی درێژ کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر، ئاپۆ چارەسەر بۆ پرسی کورد ؛ە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستی پێ کرد، لە ١٢ هەمین ڕۆژدا لە پاریس بەردەوامە.
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ کە لە ڕۆژی ١٠ و ١١ هەمیندا لە پاریس چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامدا، لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا لە گۆڕەپانی (Gare de l'Est ) ڕێپێوانێکی مەزنیان ئەنجامدا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پاریس و دەوروبەرییەوە بەگەرمی بەدەم چالاکیەکەوە چوون. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و تشرین کرا.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی کۆڵۆنێڵ فابیان کۆتایی هات. هاوسەرۆکی جەدەکە_فە خانێ ئاکدۆغان و هاووتەبێژی دیوانی کەجەدەکە_ئە موراد جەیلان قسەیان کرد.
لە قسەکاندا پەیام بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درا و بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوە لەدەوری بەرخۆدانی تشرین.
هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.
چالاکوانان دووپاتیان کردەوە لە ڕۆژی ١٣ هەمینی ڕێپێوانەکەدا لە شاری درانسی دەبن، بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و کۆبوونەوەکەی درانسی.