"با تێکۆشانی هاوبەش دژی قەیوم مەزن بکەین"

لەبەردەم شارەوانی ئاکدەنیز کودەتای قەیوم شەرمەزارکرا، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سوڵتان ئۆزجان بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشانی هاوبەش.

قەیوم شەرمەزارکرا

ناڕەزایەتی دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین بەردەوامە، لەبەردەم بینای شارەوانی کە بە پۆلیس گەمارۆدراوە، ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون و پانکارت و درووشم دژی قەیوم بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین بەدریە کوش ڕایگەیاند ٢٣ ڕۆژە شارەوانی ئاکدەنیز داگیرکراوە و هاوسەرۆکانی شارەوانی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە زینداندان. جەختی کردەوە، تێکۆشانیان دژی فشارەکان بەردەوام دەبێت.

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سوڵتان ئۆزجان ڕایگەیاند حکومەت قەیومی کردووەتە ڕژێمێک، جەختی کردەوە حکومەت لە بەرامبەر کورددا هیچ یاسایەک ناناسێت، بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشانی هاوبەش.