لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا
لە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بۆ زیندانیانی نەخۆش، تیشکخرایە سەر ڕەوشی تەندرووستی عیسا ئۆزگان و عەبدوڵا یەڵماز و داواکرا دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
لە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بۆ زیندانیانی نەخۆش، تیشکخرایە سەر ڕەوشی تەندرووستی عیسا ئۆزگان و عەبدوڵا یەڵماز و داواکرا دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ـی ئیستەنبوڵ ٦٧١ هەمین چالاکی "دانیشتنی F"ی لەبەردەم بینای لقەکە ئەنجامدا. تیشکخرایە سەر ڕەوشی تەندرووستی عیسا ئۆزگان کە لە زیندانی ژمارە ٥ ی مەڕمەڕە گیراوە. داوای ئازادی ئۆزگان کرا.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئیهەدە زەینەب یەڵدز ڕەوشی تەندرووستی عیسا ئۆزگانی لە زیندان ڕاگەیاند.
ئەنقەرە
ئەندامانی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە هەفتەی ٥٤٣ دا کۆبوونەوە. لە شەقامی ساکاریا لە ناوچەی چانکایا کۆبوونەوە و تیشکیان خستەسەر ڕەوشی زیندانیی نەخۆش عەبدوڵا یەڵماز کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ ی خارپێت گیراوە.
ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ـی ئەنقەرە سەڤیل تورگوت ڕایگەیاند عەبدوڵا یەڵماز (٦٢ ساڵ) بەهۆی تەمەنەکەییەوە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.