داگیرکەران بە درۆنی خۆکوژ گوندەواری عەین عیسایان کردە ئامانج

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە درۆنی خۆکوژ و تۆپ گوندی عەبد ئەل جومعەیان کردە ئامانج، هاوکات گوندەکانی سوێدیە و تەعیسی سەر بە عەین عیسایان تۆپباران کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە درۆنی خۆکوژ و تۆپ گوندی عەبد ئەل جومعەیان لە عەین عیسا کردە ئامانج و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

هاوکات داگیرکەران گوندەکانی سوێدیە و تەعیسی سەر بە شاری عەین عیسایان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە چەکی قورس تۆپباران کرد.