سبەی لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوەی ‘ئازادی’ ئەنجام دەدرێت

دەم پارتی دەربارەی ئەو پەیامانەی کە لە ئەنجامی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوتن سبەی لە گۆڕەپانی ئەسەنیورت "گردبوونەوەی ئاشتیی بۆ ئازادی" ئەنجام دەدات.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی ئەو پەیامانەی کە لە ئەنجامی دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت بڕیاری "ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دیدارەکانی ئازادی" دا.

لە چوارچێوەی دیدارەکاندا سبەی لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. گردبوونەوەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی ئەسەنیورت ئەنجام دەدرێت.

هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) مەڕاڵ دەنیش بەشتاش و هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری بەشداری گردبوونەوەکە دەبن.

هەدەکە بانگەوازی کرد “گەلان، گەنجان، ڕەنجدەران، ژن و هەموو بەشە باوەڕییەکان بانگهێشت دەکەین بۆ گردبوونەوەی ئاشتیی بۆ ئازادی"