لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە
لە شاری مەنبەجی داگیرکراو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەن.
لە شاری مەنبەجی داگیرکراو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەن.
لە بەردەوامی پشێوییە ئەمنییەکان لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی ڕابیتەی شاری مەنبەجی داگیرکراو تەقییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون.
لەوکاتەوەی شاری مەنبەج لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تەقیونەتەوە و چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.