" هێرشەکانی تورکیا، هێرشێكی تیرۆرستییە لە قوڵایی خاكی عێراقدا"
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان تیرۆریستین و پێویستە حکومەتی عێراق بێدەنگی بشکێنێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان تیرۆریستین و پێویستە حکومەتی عێراق بێدەنگی بشکێنێت.
سعران عاجیبی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقدا، لەبارەی هێرشەكەی دەەوڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە گوندی گەڵاڵە بە ڕۆژنیوزی وت: بێدەنگی حكومەتی عێراق مانای رێگە پێدانە بە دەوڵەتی تورك كە هێرەكانی ئەنجامبدات لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
سعران عاجیبی وتیشی: هێرشەکانی تورکیا، هێرشێكی تیرۆرستییە لە قوڵایی خاكی عێراقدا.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق داوای کرد، پێویستیە هەوڵی دیپلۆماسی بدرێت لە ئەنجومەنی ئاشی نەتەوەیەكگرتووەگان بۆ قسەكردن لەسەر داگیركاری و پێشێلكاریەكان و تاوانی جەنگ و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە.
دوێنێ ١٩ی حوزەیران، فرۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیان لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەتی باكوری سلێمانی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو كەس شەهیدبوون و كەسێكیش برینداربوو.
ف.ق