هێرشکەرانی سەر ڕۆژنامەنوس سینان ئایگوڵ دەستگیرکران

ڕۆژنامەنوس سینان ئایگوڵ هەواڵێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەندەڵی شارەوانی ئاکەپە و فرۆشتنی زەوی، پۆلیس پاسەوانی سەرۆکی شارەوانی بەناوی یوجال بایسال و پۆلیسێکیان بەناوی ئەنگین کاپلان دەستگیرکرد کە هێرشیان کردە سەر سینان ئایگوڵ.

سینان ئایگوڵ لە شارۆچکەی تاتوان لە بەدلیس هەواڵێکی نوسی دەربارەی گەندەڵی شارەوانی ئاکەپە و فرۆشتنی زەوی، بەهۆیەوە هێرشی کرایەسەر.

پاسەوانی سەرۆکی شارەوانی بەناوی یوجال بایسال و پۆلیسێک بەناوی ئەنگین کاپلان دەستگیرکران، پاش چەندین ناڕەزایەتی و بڵاوکردنەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کامێراکان.

هەردووکیان بە تۆمەتی "بەکارهێنانی چەک و بریندارکردن" دەستگیرکران.

پاش هێرشەکە، ئاگوڵ لە تویتەر نوسی: "پاسەوانانی سەرۆکی شارەوانی تەتوان محمەد ئەمین هێرشیان کردە سەرم، لە ئۆتۆمبیلەکانی شارەوانی دابەزین و کێشایان بە پشتەسەرمدا، هەڕەشەیان لێ کردم ئەگەر دووبارە لەسەر سەرۆکی شارەوانی بنوسم، دەمکوژن، ئێستەش دەمبەن بەرەو نەخۆشخانەی حکومی تاتوان".