هێرشی داگیرکەرییەکان لە گراتس ئیدانە کران

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان لە گراتس ئیدانە کرا.

لە ناوچەى گراتس-ی پایتەختی نەمسا، بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکخرا.

گەلی کورد لە ناوەندی شار لە سودتیرۆلەر پلاتز کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکان لە کوردستان نیشاندا. لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.

خالس سیڤەر هاوسەرۆکی کۆمەڵگای ئازادی نەمسا ڕایگەیاند، لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی سەر گەریلاکان بێدەنگییەکی گەورە هەیە، بەڵام گەلی کورد لەگەڵ دۆستەکانیان لە هەموو بوارێکدا ئەو تێکۆشانە زیاتر و گەشتر دەکەن.

ژ.ت