هەشت حەشارگەی چەتەکانی داعش لە کەرکوک بۆردوومان کران
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق، هەشت حەشارگەیی چەتەکانی داعشیان لە کەرکوک بۆردوومان کردووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق، هەشت حەشارگەیی چەتەکانی داعشیان لە کەرکوک بۆردوومان کردووە.
بە ڕاگەیاندراوێک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆسەر حەشارگەکانی داعش لە چیایی حەمرین لە سنووری کەرکووکی باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانیان دژی چەتەکانی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بەپێی فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەردەوامین لە بەدواداچوونی بۆ پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش و گەیاندنیان بەسزانی خۆیان.
لە بەشێکی دیکە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی هەشت چالاکی کردووە و هاتوو: "بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و لەو ماوەیەدا هەشت حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کردە ئامانج، سەرجەم ئەو حەشارگە ئامانجدارانەی کە تیرۆریستانی داعش وەکو حەوانەوە و گواستنەوە و عەمبارکردنی چەک و کەلوپەل بەکاریان دەهێنا، تێکشکێنران."
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، دواتر وردەکارییەکانی هێرشەکانیان بۆسەر حەشارگە و مۆڵگەکانی داعش بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.