لە ئێڤری ستاند بۆ ڕۆژئاوا دانرا

ژنان لە گەڕەکی ئێڤری پاریس بۆ ڕۆژئاوا ستاندیان دانا و گوتییان: "هەموو کاتێک بەردەوام دەبین لە باسکردنی حەقیقەتی ڕۆژئاوا بۆ ڕایی گشتی جیهانی."

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی چیچەک بۆتان لە گەڕەکی ئێڤری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە مەبەستی ناوزەڕکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کورستان، ستاندیان دانا.

ژنان لەسەر ستاندەکە باسی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا و ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەڕێگەیی چەتەکانییەوە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەی دەبات، کرد.

هەروەها لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەرەنسی بڵاوکرایەوە و جەختکرایەوە لەوەی هەموو کاتێک بەردەوام دەبن لە ناوزەڕکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.