خەڵکی منبج لە دژیی چەتەکانی ئەردۆغان ڕژانە گۆرەپانەکانەوە

خەڵکی منبج کە شارەکەیان لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

لە دژی تاوانی ڕفاندن، دزی، تاڵانکردن و ماڵ و موڵکی و کوشتنی هاوڵاتییان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا ئەنجامی دەدەن، خەڵکی شاری منبج خۆپیشاندانێکییان ئەنجام دا.

لەو دیمەنانەیی لەسەر میدیا دیجتاڵدا بڵاوکراوەتەوە، ناڕازیبوونی دانیشتوانی منبج لە دژی تاوانە دزێوەکان و ڕادەی بەرفراوانی بەشداریکردنیان دەردەکەوێت.