دوای ئەوەی بڕیاری هەڵدانی ئاڵای سووریا لەسەر هەموو ئەنجومەن، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەموو کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا درا، لەو چوارچێوەیەدا ئاڵای سووریا لە ناوەندی شاری ڕەقە هەڵدرا.
گەل بۆ دەربڕینی خۆشی و پیرۆزبایکردنی ئەو بڕیارە لە ژێر پاراستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا لە ناوەندی شاری ڕەقە کۆبوونەوە. لەو کاتەدا گرووپێکی ئاژاوەگێڕ بە مەبەستی ئاژاوەگێڕیی و قواستنەوەی دۆخەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان بە ئاڕاستەیی گەل و هێزەکانی ئاسایشدا کرد.
لەو دیمەنانەی بەدەستهێنرا بە ڕوونی دەبینرێت لە ئەنجامی تەقەکردنەکاندا چەندین کەس لە خەڵکەکە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار دەبن. بە گوێرەی هەواڵەکانی ئانها لە ڕووداوەکەدا بەلانی کەمەوە ٤٣ کەس بریندار بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بەو ڕووداوە وتی: "وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵدانی هەندێک لایەنی ئاژاوەگێڕ بەمەبەستی نانەوەیی ئاژاوە شەرمەزار دەکەین، داوایی هۆشیاریی لە گەل دەکەین. دەبێت گەلەکەمان هۆشیاربێت لە ئاست ئەو هەوڵانەیی بۆ لە باربردنی ئاسایشی هەرێمەکەمان دەدرێت. لە ئەرکی پاراستنی گەل و ئارامی هەرێمەکە بەردەوام دەبین."