هۆزەکان پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دووپاتکردەوە
ڕیشسپیانی هۆزە کورد و عەرەبەکان کە بەشداری دەستەی ڕیشسپیانی کانتۆنی جزیرە بوون، ئاماژەیان بەوەدا چارەسەری تەنها لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدان.
ڕیشسپیانی هۆزە کورد و عەرەبەکان کە بەشداری دەستەی ڕیشسپیانی کانتۆنی جزیرە بوون، ئاماژەیان بەوەدا چارەسەری تەنها لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدان.
دەستەی ڕیشسپیانی کانتۆنی جزیرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوایان لەگەڵ سەرۆک هۆزە کورد و عەرەباکان و کەسایەتییە ناودارەکانی پێکهاتەکانی هەرێمەکەدا ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی سووریاوە کرد.
لە کۆبوونەوکەوەدا باس لە ئایندەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئایندەی گەلانی سووریا کرا. باس لەوەش کرا کە قۆناغی داهاتوو قۆناغی دیالۆگی ناوخۆیی سوریایە و بە دڵنیاییەوە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ لە ڕێگەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکاندا جەختکرایەوە لەوەی ئەو هەرێمانەی قەسەدەی تێیدا هەڵگری تایبەتمەندییەکە کە ڕێگەیان پێ دەدات بچنە قۆناغێکی ترەوە. وە باس لە پێویستی و گرنگی یەکگرتووی هۆزەکان کرا لەم قۆناغەدا و بڕیاردرا لەدژی هەر هەوڵێکی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە بوەستنەوە و هۆشیاری لە ناو گەنجانی هەرێمەکە بڵاوبکەنەوە.
لە کۆتاییدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختییان لەوەکردەوە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدان.