هون: لە زیندانەکان تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز یڵماز هون رایگەیاند، گۆشەگیری و سیاسەتی دژی زیندانیانی نەخۆش تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز یڵماز هون رایگەیاند، گۆشەگیری و سیاسەتی دژی زیندانیانی نەخۆش تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز یڵماز هون لە بارەی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
هون ئاماژەی بەوەکرد کە لە زیندانەکانی تورکیا تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت و وتی، "لە پەیماننامە و یاسا نێونەتەوەییەکاندا لەبارەی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا ژمارەیەکی زۆر یاسا هەیە. بە داخەوە لە سەردەمی ئەم دەسەڵاتەدا وێڕان زیندانیکردنی بە ناحەق و نایاسایی هەروەها لە دژی زیندانیانی نەخۆش سیاسەتێکی لەناوبردن پەیڕەو دەکرێت. هەڤاڵانمان سەرباری نەخۆشی کوسندە نە بە شێوەی رێکوپێک چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت، نە ئازاد دەکرێن. پارتەکەمان سەبارەت بە زیندانەکان پلانێک ئامادە دەکات. جگە لەوە لە رێگەی پەرلەمانیشەوە پڕۆژە یاسا، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی و پرساندن لە سەر ئەو بابەتە دەخاتەڕوو".
ئامادەکاری بۆ پاکتاوی سیاسی
هون ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو رۆژێک زیندانێکی نوێ دەکرێتەوە، بەمەش بناغەی پاکتاوی سیاسی تەواو دەکرێت و وتی: "بەتایبەتی ئێمە پەیوەست بە زیندانەکانی جۆری "ئێس" لە ئیدر، سەبارەت بە زیندانی جۆری "وای"ی داخراو، سکاڵا و تانەکانمان وەرگرتووە. لەو زیندانانەدا ژووری تاکەکەسی لە ئاستی ئەشکەنجەدا بەکاردەهێندرێن. ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین".
دەسەڵات لە هەوڵی تۆقاندندایە
هون ئاماژەی بە سیاسەتی ترساندن-لەناوبرد لە دژی گەلی کورد کرد و وتی، "بۆ ئەوەی داواکارییەکانی کورد بۆ یەکسانی ، دادپەروەری و ئازادی سەرکوت بکەن، دەنگی هێزە دیموکڕاسییەکان کپ بکەن و نەهێڵێت کە لە ناو رای گشتیدا ببیسترێن، هەوڵ دەدات کە بە ئۆپراسیۆنی سیاسیی رۆژانە ترساندن و رێگری ئەنجام بدات. لە هەڵبژاردن بەدواوە، لەگەڵ ئەو پارتانەی لە ژێر چەتری پارتەکەماندان ئێمە لەبارەی شێواز و رێبازەکانی تێکۆشان لە قۆناغەکە کۆبوونەوە ساز دەکەین. لە رێگەی هەڵسەنگاندن و وەرگرتنی پێشنیاز و دەستنیشانکردنەکانی گەل هەڵوێستی هاوبەش دەدرێت. بەگوێرەی ئەوە ئێمە پێرسپێکتیڤ و دوورنمای کاری خۆمان بۆ ئەم قۆناغە دیاری دەکەین".
هـ . ب