هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی هێرشەکانی سەر غەززەیان شەرمەزار کرد
هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستەنبوڵ هێرشەکانی سەر غەززەیا شەرمەزار کرد.
هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستەنبوڵ هێرشەکانی سەر غەززەیا شەرمەزار کرد.
هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە بەردەم ناوەندی کاری جەواهیر لە شیشلێ ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕۆژنامەنووسان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ فەلەستین، بایکۆت بۆ ئیسرائیل" بەرزکرایەوە و دروشمی "لە ڕۆژئاواوە هەتا غەززە، گەل بەرخۆدان دەکەن"، "شەڕ دژی ئیمپریالیزم، ئاشتی بۆ گەلان" و "لەچەمەوە بەرەو دەریا فەلەستین ئازاد" هەڵکرابوو. چەنگیز چیچەک، هاو وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (حەدەکا) و خەڵکێکی زۆر بەشداریان کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بەردەوام دروشمی "ئیمپریالیزم شکست دەهێنێت، گەلان بەرخۆدان دەکەن سەردەکەون"، "گەلی ڕۆژئاوا تەنیا نییە"، "ئیسرائیلی بکوژ لە فەلەستین دەرکەوە" و "گەلی فەلەستین تەنیا نییە"بەرزکرانەوە.
ئومید دۆگرو لەدرێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە "کۆمەڵکوژی" لە غەززە ڕوودەدات، ئیسرائیل نەخۆشخانە و مزگەوت و کڵێسا و قوتابخانەکان دەکاتە ئامانج و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. دۆگرو ڕایگەیاند کە پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل قبوڵکراو نییە و داوای کرد داگیرکارییەکە ڕابگرێت. دۆگرو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەبەر ئەم هۆکارە بەتەنها کردەوەکانی شەڕ شەرمەزارکەر کردن بەس نییە، بەڵکوو حوکمی سەرکردە سیاسییەکانیش شەرمەزار دەکەن.
داواکاری
دۆگرو داواکارییەکانی بەم شێوەیە خستە ڕیزەوە:
"* پێویستە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیردرێن،پێویستە هەموو نوێنەرە دیپلۆماتەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لە تورکیا دیپۆرت بکرێن".
* پێویستە هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێت، لە شوێنێکدا کە زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی ڕووبەڕووی برسێتی و تینوێتی بوونەتەوە، پێویستە ئەو کەشتیانەی یارمەتی دەگەێننە ڕژێمی ئیسرائیل ڕابگیرێن و بگەڕێندرێنەوە.
*دەبێت ، پێش هەموو شتێک ئەمریکا و هەموو سەربازانی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن لە تورکیا دووربخرێنەوە.