جارێکی دیکە سزای دیسیپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنرا
ئاشکرا بوو کە جارێکی دیکە سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە. سزاکە بەرلە سەردانەکەی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا سەپێنراوە.
ئاشکرا بوو کە جارێکی دیکە سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە. سزاکە بەرلە سەردانەکەی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا سەپێنراوە.
١٨ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدڕم بەدەستنەهێنراوە.
چەندین ساڵە رێگە نادرێت پارێزەران سەردانی ئیمڕالی بکەن. هەموو حەفتەیەک پارێزەران و خانەوادەکان داوا دەکەن سەردانی ئیمڕالی بکەن، بەڵام وڵامیان نادرێتەوە. دوای چەندین مانگ بە پارێزەران رادەگەیەندرێت کە سزای دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. ئاشكرابوو کە جارێکی دیکە سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، قەدەغەی چاوپێکەوتنی خانەوادەکان کە ٣ مانگە سزاکە، سەرۆکایەتی دەستەی دیسیپلینی ئیمڕالی لە مانگی ئایاردا بەسەر ئۆجالان و زیندانیەکانی دیکەدا سەپێنرابوو، لە ١٥ی ئەیلولدا کۆتایی پێهاتبوو.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە دوای کۆتاییهاتن بە قەدەغەکە ١٦ی ئەیلول سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردبوو و داوایان کردبوو لەگەڵ داواکاری کۆماری بورسا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
دوای ئەوەی وڵامی پارێزەران نەدرایەوە، پاێزەران لە ٢٣ی ئەیلولدا سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کردبوو.
پارێزەران هەروەها تانەیان لە سزای دیسیپلیندا و داوایان کرد کە دۆسیەی بڕیارەکە رادەستی ئەوان بکرێتەوە.
دادگای بورسا سەردانەکەی ٥ی تشرینی یەکەمی رەتکردەوە. دادگا رایگەیاند کە سزای دیسیپلینی ٣ مانگ کە سەرۆکایەتی دیسیپلینی ئیمڕالی لە مانگی ئەیلولدا دەریکردووە، لە ٢٨ی ئەیلولدا لەسەر ئۆجالان و زیندانیەکانی دیکە مسۆگەر بووە.
سزای نوێی دیسیپلین وەک بیانویەک پیشاندراوە و بە پارێزەران راگەیەندراوە کە ٣ مانگ چاوپێکەتن قەدەغەیە. تانەی پارێزەرانیش رەتکرایەوە.
سەرەنجڕاکێشە کە سزای دیسیپلین بەر لە سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئیمڕالی دەرکراوە.
سی پی تی لە راگەیەندراوی ٣ی تشرینی یەکەمدا رایگەیاندبوو، لەنێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا سەردانی ئیمڕالیان کردووە.
بەن سزای دیسیپلینە، بوو بە ١٢ جار کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سزای دیسیپلین بەسەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکەدا دەسەپێندرێت.
هۆکار و بیانووی سزای دیسیپلین تاوەکو ئێستا بە پارێزەران رانەگەیەندراوە. هەروەها کاتێک ماوەی تانەلێدانەکە تەواو دەبێت، وڵامی پارێزەران نادرێتەوە.
ف.ق