جەدەکە-فە بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی کرد

کۆنسەی دیموکراتیکی کوردانی فەڕەنسا لە دژی هێرش و قڕکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژئاوا، بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی لە هەموو مەجلیسەکانی گرێدراوی خۆی کرد.

کۆنسەی دیموکراتیکی کوردانی فەڕەنسا (جەدەکە-فە) سەبارەت هێرش و داگیرکارییەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی کرد.

جەدەکە-فە لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتی: "دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک پێداگرە لەسەر قڕکردنی کورد و چارەسەر نەکردن. دەوڵەتی تورک کە بە ڕێبازی پیلانگێڕانە دەیەوێت گەلی کورد و ڕای گشتی بەتایبەتی لەم دواییانەدا چەواشە بکات. لەلایەک بە شێوەیەکی دووژمنانە قەیوم لە شارەوانییەکان دادەنێت کە گەلی باکووری کوردستان بە بە ئیرادەی خۆیان هەڵیانبژاردووە، لەلایەکی تر لە ڕێگەی ئەو چەتانەی لە هەرێمەکەدا ڕێکی خستووە و لەگەڵ سەربازەکان جێگیری کردوون، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان (کە ڕووناکی چاوی گەلی کوردە).

ڕۆژئاوا هێڵی سووری گەلی کوردە. ڕۆژئاوا هیوایی ژیانی نوێیە کە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی تێیدا گەشەی کردووە، لەسەر بنەمای پارادایمی ئازادی ژنان گۆڕاوە بۆ ژیان. ڕێگە بە هیچ هێزێک نادەین ئامانجی گڵاوی خۆی لەسەر ڕۆژئاوا پێکبهێنێت.

بەم بۆنەیەوە بانگەواز لە تەواوی مەجلیس، کۆمۆنە، و دۆستەکانمان لە فەڕەنسا دەکەین بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی داگیر بڕژێنە گۆڕەپانەکان و خاوەندارێتی لە ژیانی نوێ و پارادیمی ئازادی ژنان بکەن. ڕۆژ ڕۆژی شەرەفە، ڕۆژی ڕۆژی خاوەندارێتی کردنە لە شەرەف".