جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە گەڤەر بنکەی پۆلیسیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئیسلام ڕۆنی سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ بنکەی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئیسلام ڕۆنی سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ بنکەی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئیسلام ڕۆنی سەر بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە) ڕایانگەیاند، شەوی ٢٣ی ئەیلول، کاتژمێر ٢٢:٣٠، لە دژی بنکەی ٧٥ی پۆلیس چالاکیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشکراوەتەوە، بە نارنجۆک، چەک و یاری ئاگرین چالاکییەکە ئەنجامدراوە.
ھاوکات جەنگاوەرانی هەبەدەھە ناڕەزایەتیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە دەربڕیوە و داوایان لە گەنجانی کوردستان کردوە، کە لە هەموو شوێنێک لە دژی خەیانەتی پەدەکە بکەونە جموجۆڵ و چالاکییەوە و بەشداری ڕیزەکانی هەبەدەھە بکەن.
ژ.ن