جەنگاوەرانی هەبەدە ئاگرییان لە ئۆتۆمبیلی فاشێستان بەردا
جەنگاوەرانی فکری بایگەلدی هەبەدەهە لە بورسا ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکی فاشیستیان سوتاند.
جەنگاوەرانی فکری بایگەلدی هەبەدەهە لە بورسا ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکی فاشیستیان سوتاند.
جەنگاوەرانی فکری بایگەلدی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، لە ٨ و ١٠ی شوباتدا لە بورسا ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکی فاشیستیان سوتاند. ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سوتا.
جەنگاوەرانی فکری بایگەلدی هەبەدەهە گوتی: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە سیاسەتی فشار، توانەوە و لەناوبردن لە تورکیا و کوردستان بێپچڕان بەردەوامە. هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا و باشوور، بۆردوومان لەسەر گەلی ڕۆژئاوا، گۆشەگیری لەسەر زیندانیانی شۆڕشگێڕ و بە تایبەت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئامانجی سەرەکی فاشیزم نیشان دەدات.
لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا میراتی کە فیداکاران 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' بۆ ئێمەیان جێهێشت، لە دەستی گەلانی ڕۆژئاوا کە سەرەڕای بۆردوومانی فاشیزم جێگایی خۆیان لە بەنداوی تشرین چۆڵناکەن، گەریلاکانی ئازادی کە لە چیاکان بەرخۆدان دەکەن، هاورێیانمان لە زیندان بەرخۆدان دەکەن، جەنگاوەرانی هەبەدەهە کە شارەکان دەکات بە کابوسی فاشیزم.
هەموو هاوکارانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هۆشیار دەکەینەوە کە تۆڵەی کۆمەڵکووژی لە دژی گەلییان لی دەکەینەوە، دەوڵەتی فاشیست کە تاوانی جەنگ دەکات و هەمووکەس و دامەزراوە ئابووری (فیناس)ەکانیان دەکەین بە ئامانج، لە شارەکاندا دەدەین لە دڵی سەرمایەکەی.
چالاکییەکەمان دەکەینە دیاری بۆ فیداکارانی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی فاشیزم لە ڕیزەکانی هەبەدەهە بە ڕێکخستن بن".