جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە بۆنەی ١٥ی ئاب چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر لە هێزەکانی هەبەدەهە بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە شاری بورسا چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر لە هێزەکانی هەبەدەهە بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە شاری بورسا چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر لە بزووتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێڕی گەلان (هەبەدەهە) لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند: "رۆژی ١٦ی ئاب، کارگەیەکی دروستکردنی پالێت و کارگەیەکی داربڕین-یان لە ناوچەی نیلوفەر سووتاندووە.
هەروەها لە ١٧ی ئاب لە شاری یەنیشەهیر کارگەیەکی دارتاشی-یان سووتاندووە. کارگەکان لە ئەنجامی هەردوو چالاکییەکەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوت و یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان."