جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژییان لە ئەستەنبول ئەنجامدا
جەنگاوەرانی شەهید ئەردال (موستەفا یۆندەم)ی هەبەدەهە لە بەیلیکدوزوی ئەستەنبول بە چالاکی سابۆتاژی محاویلەکەی کارەبای ناوچەیەکی پیشەسازییان تەقاندەوە.
جەنگاوەرانی شەهید ئەردال (موستەفا یۆندەم)ی هەبەدەهە لە بەیلیکدوزوی ئەستەنبول بە چالاکی سابۆتاژی محاویلەکەی کارەبای ناوچەیەکی پیشەسازییان تەقاندەوە.
جەنگاوەرانی شەهید ئەردال (موستەفا یۆندەم)ی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ١٣ی ئابدا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە لە بەیلیکدوزوی ئەستەنبول لە ناوچەیەکی پیشەسازی چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " محاویلەکە بە تەواوی سوتا، بە هۆیەوە کارەبای بەشێک لە ناوچە پیشازازیەکە بڕدرا. دوای ئەنجامدانی چالاکیەکە، چالاکیکەران بە سەرکەوتووی جێگەکەیان جێهشت."
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاماژەیان بەوەداوە چالاکیەکە بۆ پیرۆزکردنی ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدراوە.