جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیان لە دژی کارگەی لایەنگری حکومەت ئەنجامدا

جەنگاوەرانی هەبەدەهەی بازۆ یڵماز ڕایگەیاند کە چالاکییەکی سابۆتاژیان لە دژی کارگەیەکی ریسایکلکردن لە شاری تارسوسی سەر بە پارێزگای مێرسین ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوی جەنگاوەرانی هەبەدەهەی بازۆ یڵمازدا هاتووە، "چالاکییەکانمان دژی لایەنگرانی حکوومەتی فاشیستی بەردەوامە". ئێمە تەنیا ئامانجە سیاسی-سەربازییەکانی دوژمن ناکەینە ئامانج، بەڵکو سەرچاوە ئابوورییەکانیشیان دەکەینە ئامانج.

جەنگاوەرانی هەبەدەهەی بازۆ یڵماز ڕایانگەیاند کە چالاکی سابۆتاژیان لە دژی دامەزراوەیەکی ریسایکلکردن لە شاری تارسوسی سەر بە مێرسین ئەنجامداوە و ڕایانگەیاند، "دامەزراوەی ریسایکلکردن لە بۆلیڤاری جەمال گورسێل لە ناحیەی یەنیجە بووەتە ئامانجی چالاکییەکە، چونکە یەکێکە لە لایەنگری حکومەتی فاشیستی تورک. لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٥٠ تۆن کەرەستەی ریسایکلکردن لەناوبران و زۆربەی بەشەکانی کارگەکەش سووتان”.

لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئەم سیستمە کە کۆمەڵێک ستەمکار، دز، فێڵباز، بەرتیلخۆرن و رەنجی کاری ملیۆنان کرێکار و هەژار دەخون ، لەناو دەچێت". ئەم سیستەمە ئیستغلالکردنە کە لەسەر خوێن و ڕۆحی گەلی زەحمەتکێشمان دروست بووە، لەگەڵ زەوی یەک دەبێت و لەناودەچێت. ئەم جۆرە خوێنمژانە بە هەر شێوەیەک کە بتوانن پشتگیری لە حکومەتی فاشیست دەکەن بۆ ئەوەی خۆشیەکانیان بمێنێتەوە. ئێمە وەک هێزێکی خۆنەویست کە لە باوەشی گەلەکەمانەوە هاتووین، هێرش دەکەینە سەر هەموو لایەنەکانی ئەم سیستەمە. ئێمە ئارامییان لێ تێکدەدەین. تا ئەم سیستەمە نەمێنێت، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر هەموو بنکەکانی فاشیزم.

پێداگریی خەباتی یەکگرتوومان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنە. لە ڕێگای سەرکەوتندا حساب لە دوژمن دەپرسین. چەکەکانمان داوای حساب لەو دەوڵەتە فاشیستییە دەکەن کە لە زیندانەکاندا شۆڕشگێڕان ئەشکەنجە دەدات و هێرش دەکاتە سەر پرسەی شۆڕشگێڕانی خەڵک و هەوڵ دەدات ناوی پاکی شەهیدان لەکەدار بکات. بەڵام ناتوانن خۆیان لە لێپرسینەوە ڕزگار بکەن”.

ف.ق